مۆبایلی ZTE Axon 50 Ultra و ZTE Axon Tab لە چین نمایش کران 

 

ئەمرۆ لە چین کۆمپانیای ZTE هەر یەک لە مۆبایلی ZTE Axon 50 Ultra و تابلێتی ZTE Axon Tab نمایش کرد، کە چیپسێتی Snapdragon 8+ Gen 1 لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 80 واتی دەکەن.

 

ZTE Axon 50 Ultra

 

پشتگیری لە دوو شێوازی بەکارھێنانی مانگی دەستکرد دەکات، واتا دەتوانێت نانە بنێرێت و وەربگرێت لە هەمان کاتدا. هەروەکو لەسەرەتایی بابەتەکە ئاماژەمان پێکرد چیپسێتی Snapdragon 8+ Gen 1 لەسەر جێگیر کراوە و ڕامی LPPDR5X و بیرگەی UFS 3.1 و بۆ بەکارهاتووە.

 

ڕوونماکەی لە جۆری AMOLED بە قەبارەی 6.67 ئینج و بە ڕوونی FHD+ و بە تێکڕایی نوێ بوونەوەی 144 هێرتز.

لە دواوەی مۆبایلەکە سێ کامێرا لەخۆدەگرێت، کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 64 مێگاپیکسڵ بە هەستەوەری Sony IMX787، کامێرای تێلەفۆتۆ بە ڕوونی 50 مێگاپیکسڵ کە توانای سێ هێندە نزیکردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵی هەیە و 50 مێگاپیکسڵیش بۆ کامێرای گۆشە فراوان.

قەبارەی پاترییەکەی 5000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 80 واتی. کۆمپانیا تاکو ئێستا کاتی بەردەست بوون و نرخی مۆبایلەکەی ئاشکرا نەکردووە.

 

ZTE Axon Tab

 

تابلێتەکە ڕوونمایەکی جۆری LCD بەقەبارەی 12.1 ئینج و بە ڕوونی 1600*2560 پیکسڵ و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز. چیپسێتی Snapdragon 8+ Gen 1 لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری لە پێنوسی Stylo و تەختەکلیل دەکات.

قەبارەی پاترییەکەی 10,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرە بە بارگاوی کەرەوەی 80 واتی. بەهەمان شێوەی مۆبایلەکە کۆمپانیا کاتی بەردەست بوون و نرخی تابلێتەکەی ئاشکرا نەکردووە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/kWhD3FU
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە