بە فەرمی Xiaomi Smart Band 8 نمایش کرا

 

شاومی ئەمڕۆ نوێترین بەرهەمەکانی خۆی نمایش کرد و لە نێویاندا باندێکی زیرەکی نوێشی تێدا بوو. دیزاینی باندەکە هاوشێوەی نەوەی پێش خۆیەتی، ڕوونمایەکی قەبارە 1.6 ئینجی لە جۆری AMOLED بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 600 نیت و مۆدی AOD لە خۆ دەگرێت. هەروەها دژە ئاوە تاوەکو قووڵی 50 مەتر.

 

چاودێریکەری لێدانی دڵ و ئۆکسجینی نێو خوێن و خەو و سووڕی مانگانە و زیاتریش لە خۆ دەگرێت، هەروەها دەتوانێت ڕێژەی قەلەقی بپێوێت و نزیکەی 150 دۆخی وەرزشی هەیە.

 

یاری وەک 2048 و Suduko تێدا جێگیر کراوە و پاترییەکی قەبارە 190 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە کە بەرگەی 16 ڕۆژ دەگرێت بە یەکجار بارگاوی کردنەوە (لە کاتی ئیشپێنەکردنی AOD) دەگرێت.

 

نرخی جۆری ئاسایی بریتییە لە 34 دۆلار و جۆری NFC بریتییە لە 40 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3TChD7a
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە