مۆبایلی Xiaomi 13 Ultra بە کامێرای 50 مێگاپیکسڵ و تایبەتمەندی ناوازەوە نمایش کرا

شاومی ئەمرۆ کۆنگرەی بەست و کۆمەڵێک بەرهەمی نمایش کرد، مۆبایلی Xiaomi 13 Ultra ـیش یەکێک بووە لە بەرهەمەکان.

مۆبایلی Xiaomi 13 Ultra وەکو نەوەی پێشووتری Xiaomi 12 Pro تەنها لە ناوخۆی چین بەردەست نابێت و بەڵکو لە هەموو جیهان بەردەست دەخرێت.

شاومی سەرنجی سەرەکی خستە سەر کامێرای مۆبایلەکە کە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای ڵایکا دورست کراوە. بۆ کامێرای سەرەکی مۆبایلەکە هەستەوەری کۆمپانیای سۆنی IMX 989 بۆ بەکارهاتووە کە قەبارەکەی 1 ئینجە، بە تیرەی کرانەوەی 1.9 و قەبارەی 23mm و تایبەتمەندی OIS.

 

سێ کامێرای دیکەش بە ڕوونی 50 مێگاپیکسڵ و هەستەوەری IMX 858 کۆمپانیای سۆنی لە خۆ دەگرێت، کە دوو لە کامێراکان بۆ نزیکردنەوە بەکاردێن بەتوانای 5 هێندە و 10 هێندە، هەروەها کامێرایەکیش بۆ ماکرۆ. کامێرای سێڵفیش بە ڕوونییەکەی 32 مێگاپیکسڵ.

 

ڕوونمای مۆبایلەکە لە جۆری AMOLED بە قەبارەی 6.73 ئینج و ڕوونی 3200*1440 پیکسڵ و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکرایی وەڵام دانەوەی دوست لێدانی 240 هێرتز. هەروەها ڕووناکترین ڕوونمای هەیە لە جیهاندا کە ڕووناکیەکەی دەگاتە 2600 نیت.

چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 لەسەر جێگیر کراوە و ییرگەی UFS 4.0 و ڕامی LPDDR5X بۆ بەکارهاتووە. پاتری مۆبایلەکە 5,000 مللی ئەمپێر/ کاتژمێر بە بارگاوی کەرەوەی 90 وات لە ڕێگەی وایەرە و 50 وات لەرێگەی بێ تەل، هەروەها شاومی چیپی Surge P2 و Surge G1 بۆ پاتری مۆبایلەکە بەکارهێناوە کە توانای بەرگە گرتنی بۆ 60 خوولەک هەیە ئەگەر 1% پاترییەکەشی بارگاوی کرابێتەوە.

نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە 795 یۆرۆ دەبێت، ئێستا داواکاری پێش وەختەی دەستی پێکردووە لە چین و لە داهاتوودا بۆ بازاڕەکانی جیهان بەردەست دەبێت.

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/9Q0tAa6
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە