ئیلۆن ماسک کۆمپانیایەکی نوێی زیرەکی دەستکردی بە ناوی X.AI دامەزراند

دەنگۆکان بوون بە ڕاستی و ئیلۆن مەسک کۆمپانیایەکی نوێی زیرەکی دەستکردی دامەزراند بە ناوی X.AI. پێگەی Business Insider ڕایگەیاند کە لەم دواییەدا مەسک هەزاران یەکە گرافیک کارد (GPU)ـی کڕیوە بۆ پەرەپێدانی زیرەکە دەستکردەکە. هەروەها ڕۆژنامەی Financial Times باسی لەوە دەکات کە لەم دواییانەدا سەرقاڵی دروستکردنی کۆمپانیایەکی زیرەکی دەستکرد بوو بۆ ڕکابەرایەتی کردنی کۆمپانیای OpenAI کە بۆتی زیرەکی ChatGPT پەرەپێدەدات.

 

مەسک یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای OpenAI لەساڵی 2015 و لەساڵی 2018 لە کۆمپانیاکەی بەجێهێشت. هەروەها لە ماوەی ڕابردوودا مەسک داوانامەیەکی بڵاو کردەوە کە تێیدا داوای کرد بۆ ماوەیەکی کاتی ئەو تاقیکردنەوانە بوەستێنرێن کە لەسەر زیرەکی دەستکرد ئەنجام دەدرێن.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/jw2aGpn
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە