بە فەرمی مۆبایلی Vivo X Fold2 وەک یەکەمین مۆبایلی چەماوە بە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 نمایش کرا

 

ئەمڕۆ ڤیڤۆ بۆنەیەکی نوێی ڕێک خست و نوێترین مۆبایلی چەماوە و تابلێتەکانی خۆی نمایش کرد. لە نێویاندا باشترین مۆبایلی چەماوەی خۆی کە Vivo X Fold2 ـە.

 

ڕوونمای دووەم(دەرەکی) مۆبایلەکە قەبارەی 6.56 ئینجە لە جۆری AMOLED بە پانێڵی E6ی کۆمپانیای سامسۆنگ و ڕوونی 2,520 * 1,080 پێکسڵ، وە ڕوونمای یەکەم(سەرەکی) مۆبایلەکە قەبارەی 8.03 ئینجە لە هەمان جۆری ڕوونما و پانێڵ بەڵام بە ڕوونی 2,160 * 1,916 پێکسڵ. هەردوو ڕوونماکە تێکڕای نوێ بوونەوەیان 120 هێرتزە و پشتگیری لە +HDR10 دەکەن و پەنجەمۆری ژێر ڕوونمایان لەسەر جێگیر کراوە.

 

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ و کامێرای تێلەفۆتۆ بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت. وە هەردوو ڕوونماکە کامێرای سێڵفی 16 مێگاپێکسڵیان لە نێو چاڵی ڕوونمادا بۆ جێگیر کراوە.

وەک لە سەردێڕەکەدا ئاماژەمان پێ کردووە، مۆبایلەکە یەکەمین مۆبایلی چەماوەیە لە جیهاندا کە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 لەسەر جێگیر بکرێت. جۆری بیرگەی UFS 4.0 و جۆری ڕامی LPDDR5X ـە. پاترییەکی قەبارە 4,800 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 120 وات بە وایەر و 50 وات بە بێتەل دەکات.

 

نرخی مۆبایلەکە لە چین بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 1,300 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 1,500 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/0xd6PXL
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە