ڤیڤۆ ئەمرۆ لە چین بۆنەیەکی بەست و کۆمەڵێک بەرهەمی نمایش کرد. تابلێتی Vivo Pad 2 یەکێک بوو لە بەرهەمەکان.
ڕوونمایەکی 12.1 ئینجی بە ڕوونی 2.8K لە جۆری LCD و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 144 هێرتز لە خۆ دەگرێت، ڕوناکی دەگاتە 600 نیت و پشتگیری لە HDR10 دەکات. هەروەها پشتگیری لە پێنوسی زیرەک و تەختەکلیل دەکات.
ڕوونی کامێرای سەرەکی تابلێتەکە 13 مێگاپیکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپیکسڵ و کامێرای سێڵفیش بە ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ.
چیپسێتی Dimensity 9000 لەسەر جێگیر کراوە و ڕامی جۆری LPPDR5 و بیرگەی UFS 3.1 بۆ بەکارهاتووە، پاترییەکەی قەبارەی 10,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 44 وات لە خۆدەگرێت.
نرخی تابلێتەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت 346 دۆلارە و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت 495 دۆلار دەبێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3JUXslg
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..