لقی وڵاتی ڤێتنامی کۆمپانیای سامسۆنگ هەموو تایبەتمەندی و وێنەی مۆبایلی Samsung A24 بڵاو کردەوە، بەڵام تەنها کاتی بەردەست بوون و نرخەکەی ئاشکرا نەکرد.
ڕوونماکەی قەبارەی 6.5 ئینجە لە جۆری Super AMOLED و بە ڕوونی +FHD، کامێرای سێلفییەکەی 13 مێگاپیکسڵ و کامێرای سەرەکی 50 مێگاپیکسڵ بە تایبەتمەندی OIS و کامێرای گۆشە فراوان 5 مێگاپیکسڵ و کامێرای ماکرۆ 2 مێگاپیکسڵ.
چیپسێتی MediaTek Helio G99 لەسەر جێگیر کراوە و بە ڕامی 6 گێگابایت و 8 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت بەردەست دەبێت. پاترییەکەی قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرە بە بارگاوی کەرەوەی 25 وات.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/SAh3skn
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..