بە فەرمی مۆبایلی Realme GT Neo 5 SE بە چیپسێتی Snapdragon 7+ Gen 2 و زیاترەوە نمایش کرا

 

پاش هەفتەیەک لە زانیاری بڵاو کردنەوە لەسەر مۆبایلی Realme GT Neo 5 SE، ئەمڕۆ بە فەرمی کۆمپانیاکە مۆبایلەکەی لە چین نمایش کرد. مۆبایلەکە لەگەڵ جۆری GT Neo 5 تایبەتمەندییەکانی وەک یەکن بەڵام سێ جیاوازی سەرەکییان لە چیپسێت و کامێرا و پاتری هەیە.

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.74 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی 2772 * 1240 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتز لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ تێدا جێگیر کراوە.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای مایکرۆسکۆپ بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت. هەروەها چیپسێتی Snapdragon 7+ Gen 2 لەسەر جێگیر کراوە.

 

پاترییەکی قەبارە 5,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 100 وات لە خۆ دەگرێت و کار بە سیستەمی وەگەڕخەری Android 13 و ڕووکاری بەکارهێنەری Realme UI 4.0 دەکات.

 

نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 305 دۆلار و بەرزترین ئاستی بیرگە و ڕام بریتییە لە بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایت بە نرخی 406 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/G2FRmkz
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە