بە فەرمی مۆبایلی OnePlus Nord CE 3 Lite بە کامێرای 108 مێگاپێکسڵی و زیاترەوە نمایش کرا

 

ئەمڕۆ وەن پڵەس نوێترین بەرهەمەکانی خۆی نمایش کرد و لە نێویاندا مۆبایلی نوێ بە ناوی Nord CE 3 Lite. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 108 مێگاپێکسڵییە و دوو کامێرای دوو مێگاپێکسڵی بۆ ماکرۆ و قووڵی لە خۆ دەگرێت.

 

چیپسێتی Snapdragon 695 لەسەر جێگیر کراوە و جۆری بیرگەی UFS 2.2 ـە و جۆری ڕامی LPDDR4X ـە. ڕوونمایەکی قەبارە 6.72 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت.

پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات لە خۆ دەگرێت و نرخی دەستپێکی 330 یۆرۆیە لە ئەورووپا بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/xq4ziuh
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە