بە فەرمی زنجیرە مۆبایلی Huawei Nova 11 لە چین نمایش کرا

 

هواوەی بۆنەیەکی نوێی لە چین ڕێک خست و چەند بەرهەمێکی نوێی نمایش کرد. زنجیرە مۆبایلی Huawei Nova 11 سەرنجی سەرەکی بۆنەکە بوو کە هەر سێ مۆدێلی Huawei Nova 11, Huawei Nova 11 Pro, Huawei Nova 11 Ultra لە خۆ دەگرێت.

 

:Huawei Nova 11

 

جۆری ئاسایی ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجی تەخت لە جۆری OLED بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی +FHD لەسەر جێگیر کراوە. مۆبایلەکە یەکەمین مۆبایلی ئاست ناوەندە کە پشتگیری لە پەیوەندی مانگی دەستکرد بکات. هەروەها مۆبایلەکە تەکنەلۆژیای XD Portrait بۆ هەستەوەری کامێرای پێشەوە و دواوە هەیە کە وادەکات وێنەیەکی جوانتری پۆرترەیت بچرکێنێت.

پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێر بە بارگاوی کەرەوەی 66 وات لە خۆ دەگرێت و چیپسێتی Snapdragon 778G بە پشتگیری تۆڕی نەوەی چوارەم لەسەر جێگیر کراوە. لە پێشەوە کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 60 مێگاپێکسڵ و لە دواوە کامێرای سەرەکی 50 مێگاپێکسڵی و گۆشە فراوانی 8 مێگاپێکسڵی و Laser Autofocus خاوەندارێتی دەکات.

 

:Nova 11 Pro

 

جۆری پرۆ ڕوونمایەکی قەبارە 6.78 ئینجی چەماوە لە جۆری OLED بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی 2K لەسەر جێگیر کراوە. هەروەها مۆبایلەکە تەکنەلۆژیای XD Portrait بۆ هەستەوەری کامێرای پێشەوە و دواوە هەیە کە وادەکات وێنەیەکی جوانتری پۆرترەیت بچرکێنێت.

پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێر بە بارگاوی کەرەوەی 100 وات لە خۆ دەگرێت و چیپسێتی Snapdragon 778G بە پشتگیری تۆڕی نەوەی چوارەم لەسەر جێگیر کراوە. لە پێشەوە کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 60 مێگاپێکسڵ و لە دواوە کامێرای سەرەکی 50 مێگاپێکسڵی و گۆشە فراوانی 8 مێگاپێکسڵی و 2 مێگاپێکسڵ قووڵی خاوەندارێتی دەکات.

 

:Nova 11 Ultra

 

جۆری ئەڵترا ڕوونمایەکی قەبارە 6.78 ئینجی چەماوە لە جۆری OLED بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی 2K لەسەر جێگیر کراوە. هەروەها مۆبایلەکە تەکنەلۆژیای XD Portrait بۆ هەستەوەری کامێرای پێشەوە و دواوە هەیە کە وادەکات وێنەیەکی جوانتری پۆرترەیت بچرکێنێت.

پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێر بە بارگاوی کەرەوەی 100 وات لە خۆ دەگرێت و چیپسێتی Snapdragon 778G بە پشتگیری تۆڕی نەوەی چوارەم لەسەر جێگیر کراوە. لە پێشەوە کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 60 مێگاپێکسڵ و کامێرای قووڵی بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ خاوەندارێتی دەکات. لە دواوە کامێرای سەرەکی 50 مێگاپێکسڵە و یەکەمین مۆبایلی ئاست ناوەندە کە Variable Aperture Lens لە خۆ دەگرێت و لە نێوان f/1.4 بۆ f/4.0 و کامێرای گۆشە فراوانی 8 مێگاپێکسڵی و 2 مێگاپێکسڵ قووڵی خاوەندارێتی دەکات.

 

جۆری ئاسایی نرخی لە 363 دۆلار و جۆری پرۆ لە نرخی 502 دۆلار و جۆری ئەڵترا لە نرخی 648 دەست پێ دەکات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/Mbf94k1
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە