مۆبایلی Huawei Enjoy 60X بە ڕوونمای 6.95 ئینج و زیاترەوە نمایش کرا

ئەمرۆ هواوەی لە چین بۆنەیەکی بەست و چەند بەرهەمێکی نوێی نمایش کرد، مۆبایلی Huawei Enjoy 60X ـیش یەکێک بوو لە بەرهەمەکان.

 

مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکەی گەورەی 6.95 ئینجە لە جۆری LCD بەڕوونی +FHD تێکڕایی نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و نۆچێک لە خۆدەگرێت کە کامێرای سێڵفییەکەی تێدا جێگیر کراوە بە ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ.

پاترییەکی قەبارە 7,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 22.5 وات و لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی پێچەوانەش دەکات، چیپسێتی Snapdragon 680 لەسەر جێگیر کراوە. لە دواوەی کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 50 مێگاپیکسڵ و کامێرای قووڵی بە ڕوونی 2 مێگاپیکسڵ. نرخی دەستپێکی 260 دۆلار دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/Pi24yQl
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە