بە فەرمی تابلێتی Honor Pad V8 بە چیپسێتی Dimensity 8020 و زیاترەوە نمایش کرا

 

ئۆنەر لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو تابلێتی ئاست بەرزی Honor Pad V8 Proی نمایش کرد. ئێستاش جۆری ئاسایی لە تابلێتەکە نمایش کرد بە کۆمەڵە تایبەتمەندییەکی باش و نرخێکی گونجاوەوە.

 

ڕوونمایەکی قەبارە 11 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی 2,560 * 1,600 پێکسڵ لە خۆ دەگرێت. یەکەمین ئامێرە لە جیهاندا کە چیپسێتی Dimensity 8020 لەسەر جێگیر بکرێت بە قەبارەی 6 نانۆمەتری.

پاترییەکی قەبارە 7,250 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 22.5 وات لە خۆ دەگرێت. هەروەها چوار بڵندگۆی Stereoی هەیە و پشتیگری لە پێنووسی زیرەکی Magic Pencil 3 و تەختەکلیلی Magic Keyboard دەکات.

نازانرێت تابلێتەکە بۆ دەرەوەی چین بەردەست دەبێت یاخوود نا، بەڵام بۆ ناوخۆی چین بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت نرخی بریتییە لە 275 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت نرخی بریتییە لە 290 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/egqlvVH
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە