وا چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلی Google Pixel 7A لە مانگی داهاتوو لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی گووگڵ Google I/O نمایش بکرێت، بە پێی ڕاپۆرتێک کە لەلایەن پێگەی Mobile91 بڵاوکراوەتەوە هەموو تایبەتمەندی مۆبایلەکە دزەی پێکراوە و بڵاوکراوەتەوە.
ڕوونمای مۆبایلەکە قەبارەی 6.1 ئینج دەبێت لەجۆری OLED و بەڕوونی +FHD و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 90 هێرتز. چیپسێتی Tensor G2 لەسەر جێگیر کراوە و بە ڕامی 8 گێگابایت لەجۆری LPDDR5 و بیرگەی 128 گێگابایت لەجۆری UFS 3.1 بەردەست دەبێت.
هەرچی کامێرای مۆبایلەکەیە، کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 64 مێگاپیکسڵ و تایبەتمەندی OIS و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 12 مێگاپیکسڵ و کامێرای سێڵفیش بە ڕوونی 10.8 مێگاپیکسڵ. پاتری مۆبایلەکە 4,400 مللی ئەمپێر / کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 20 وات، هەروەها پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی بێ وایەریش دەکات. مۆبایلەکە بە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید 13 کاردەکات.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/ujP6kN5
via IFTTT