ئێستا پۆدکاست لە یوتیوب میوزیکدا بەردەستە

 

لە کۆتاییدا بەشی پۆدکاست بەردەست خرا بۆ یوتیوب میوزیک، بەڵام لە سەرەتادا تەنها بۆ بەکارهێنانی ئەپەکە لە ئەمریکا. لە ڕێگەیەوە دەتوانیت بە شێوەی ئۆفڵاین بەکاری بهێنیت لەو پۆدکاستانەی کە پشتگیری گوێگرتن دەکەن لە پاشبنەما (Background) ـدا بە بێ بەشداری کردن و گۆڕانی پلان لە خۆڕاییەوە بۆ پریمییەم.

ئێستا ئەپی یوتیوب میوزیک بەشێکی تایبەتی بە پۆدکاست کردۆتەوە و لە ڕێگەیەوە چەندین ئاسانی کردووە وەک دیاری کردنی پۆدکاستە دڵخوازەکانت، ئەو پۆدکاستانەی کە پێشووتر گوێت لێ گرتوون، وە لە هەمووی گرنگتر بریتییە لە جیاوازی کردن لە نێوان پۆدکاستی دەنگی و ڤیدیۆیی.

 

زیاد کردنی بەشی پۆدکاست بۆ یوتیوب میوزیک دەیکات بە ڕکابەرێکی باشتر بۆ سپۆتیفای، کە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا ئەنجامێکی مێژوویی تۆمار کرد بە 500 ملیۆن بەکارهێنەری چالاک بۆ ماوەی مانگێک. بەشی پۆدکاست لە یوتیوب میوزیک لە ئێستادا تەنها لە ئەمریکا بەردەستە و بەمزووانە بۆ وڵاتانی دیکەش بەردەست دەبێت لەسەر سیستەمەکانی ئەندرۆید، ئای ئۆ ئێس و وێب.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/jZ032zy
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە