نزیکەی 10 مانگ ماوە بۆ نمایش کردنی مۆبایلی گالەکسی ئێس 24، ئەمەش مانای وایە سامسۆنگ دەستی کردووە بە پەرەپێدانی مۆبایلەکە. لە نوێترین ڕاپۆرتەکاندا دەرکەوتووە سامسۆنگ دەیەوێت تەکنەلۆژیای stacked battery کە تەکنەلۆژیایەکی تایبەت بە ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانە، لە نەوەی نوێی مۆبایلەکەیدا بەکار بهێنێت. ئەم تەکنەلۆژیایە یارمەتیدەرە لە کۆکردنەوەی توانایەکی زۆر لە هەمان قەبارەدا و لە ئەنجامدا کەمتر بەفیڕۆچوونی وزە، بۆ نموونە کۆمپانیای Audi لە ئۆتۆمبێلی کارەبایی Audi Q8 e-tron پاترییەکی قەبارە 114kWh جێگیر کردووە بە بێ ئەم تەکنەلۆژیایە لە کاتێکدا کۆمپانیایەکی چینی پاترییەکی قەبارە 140kWh بە بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیایە لە هەمان قەبارەدا جێگا کردۆتەوە. ئێستاش ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن مۆبایلی گالەکسی ئێس 24 ئەڵترا پاترییەکی قەبارە 5,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بەکاردێنێت لە کاتێکدا گالەکسی ئێس 23 ئەڵترا 5,000 مللی ئەمپێڕ/کاتژمێر بوو. بێگومان بەهەمان قەبارە.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/aFKR69L
via IFTTT