بەفەرمی زنجیرە مۆبایلی Asus ROG Phone 7 بە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 نمایش کرا

 

ڕۆژی ڕابردوو کۆمپانیای ئەیسووس نەوەی حەوتەمی زنجیرە مۆبایلی Asus ROG Phone 7 نمایش کرد، کە لەدوو مۆبایل پێک دێن Asus ROG Phone 7 و Asus ROG Phone 7 Ultimate. هەردوو مۆبایلەکە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 لەسەر جێگیر کراوە و ڕامی تاکو 16 گێگابایت بەردەست دەبن لەجۆری LPDDR5X بە خێرایی 8533 هێرتز و بیرگەی تاکو 512 گێگابایت لەجۆری UFS4.0.

 

ژووری هەڵمینی زنجیرە مۆبایلەکە زۆر باشتر کراوە، کە لە ئێستادا قەبارەکەی 16,000mm2، کە بەراورد بە نەوەی پێشووتری بەرێژەی %10 کەمتر گەرم دەبێت، هەروەها چوستی چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 بەڕێژەی %15 زیاد دەکات. جۆری Ultimate سیستەمێکی ساردکەرەوەی دیکەی تێدایە بەناوی AeroActive کە پلەی گەرمی مۆبایلەکە تاکو کاتێکی زیاتر بە نزمی دەهێڵێتەوە و وا دەکات ئەزموونێکی یاریکردنی باشتر بە بەکارھێنەر ببەخشێت.

دوو شانەی هەستیاریش لە خۆدەگرن، کە پشتگیری لە Dual Action و Press and Lift و Gyroscope Aiming دەکات، هەروەها پشتگیری لە تایبەتمەندی کورتە هەززە (Haptic Feedback) دەکات. هەروەها پشتگیری لە تەکنەلۆژیای Ray Tracing دەکات بۆ ئەوەی یاریییانەی کە پشتگیری لێ دەکەن.

 

قەبارەی ڕوونمای مۆبایلەکان 6.78 ئینجە لە جۆری AMOLED و بە ڕوونی 2448*1080 پیکسڵ و ڕووناکییەکانیان دەگاتە 1500 نیت و تێکڕایی نوێ بوونەوەیان 165 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانیان 720 هێرتزە. جۆری Ultimate لەبەشی دواوەی ڕوونمایەکی OLED لە خۆ دەگرێت بە قەبارەی 2 ئینج کە لۆگۆی ROG پیشان دەدات. قەبارەی پاترییەکانیان 6000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 65 وات.

هەردوو مۆبایلەکە سێ کامێرا لەخۆدەگرن لەبەشی پشتەوە، کامێرای سەرەکی 50 مێگاپیکسڵ بە هەستەوەری IMX776 و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 13 مێگاپیکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 5 مێگاپیکسڵ، کامێرای سێڵفیش بە ڕوونی 32 مێگاپیکسڵ.

 

تایبەتمەندییەکانی دیکەیان بریتییە لە بڕوانامەی IP54 بۆ دژە ئاو و خۆڵ. دەرچەی هێدفۆن جاک و بڵندگۆی ستێریۆ.

نرخی دەستپێکی جۆری ئاسایی 999 یۆرۆ دەبێت و بۆ جۆری Ultimate نرخی بریتی دەبێت لە 1399 یۆرۆ، ئێستا داواکاری پێش وەختەیان دەستی پێکردووە لە ئەوروپا و تایوان.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/GYMcCtp
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە