سامسۆنگ و AMD ڕێککەوتنەکەیان نوێ دەکەنەوە

 

 

سامسۆنگ و کۆمپانیای AMD ڕێککەوتن و هاوبەشییەکەیان نوێ کردەوە کە لە ساڵی 2019 مۆریان کردبوو. ڕێککەوتنەکە بریتی بوو لە بەردەست خستنی گرافیکەکانی AMD Radeon بۆ چیپسێتی Samsung Exynos بۆ بەردەست خستنی جۆرایەتییەکی نزیک کۆنسڵەکان و بەکار بردنی وزەیەکی زۆر کەم.

 

دەقی ڕێکەوتن نوێ کردنەوەکە:

پێکەوە لەگەڵ AMD، سامسۆنگ شۆڕشێکی گەورەی لەبواری گرافیکی مۆبایلدا کردووە. لە نێویاندا هاوبەشییەکەی ئەم دواییەی ئێمە کە بۆ یەکەمین جار تایبەتمەندی Ray Tracingی بۆ مۆبایل بەردەست خست. بەسوود وەرگرتن لە تەکنەلۆژیاکانی هەردوولامان بۆ بەردەست خستنی باشترین تایبەتمەندی بە کەمترین وزە، بەردەوام دەبین لە داهێنانی زیاتر لە بواری گرافیکی مۆبایلدا.

سیۆگجۆن لی، EVP لە بەشی پەرەپێدانی AP لە کۆمپانیای سامسۆنگ 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/BfUkVwo
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە