کام ژیری دەستکرد AI باشترە، ChatGPT یان Google Bard یان Microsoft Bing؟

ChatGPT کێبڕکێی Bingی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و Bardی گووگڵ دەکات. لێرەدا وردەکارییەکان لە چۆنیەتی کارکردنی هەر سێ چاتبۆتەکە دەخەینەڕوو.

کاتێک لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا ChatGPT بڵاوکرایەوە، سەرەنجی خێرا و بەرفراوانی خەڵکی بەدەستهێنا بەهۆی بزوێنەری ژیری دەستکرد و بێ بەرامبەریەکەیەوە. لە ڕێگەیەوە دەتتوانی هەرپرسیارێک بنوسیت و ChatGPT لە چەند چرکەیەکدا وەڵامێکی ئامانجدار و هاوشێوەی مرۆڤی دەدایەوە. لە نووسینی وتارێک لەسەر جەنگی جیهانی یەکەمەوە تا کورتە شیعرێک سەبارەت بە خۆشەویستی، ChatGPT وەڵامەکانی بە شێوەیەک دەدایەوە کە گووگڵ یان بینگ هەرگیز نەیاندەتوانی.

بۆ وەڵامەکانی، ChatGPT پشتی بەستووە بە بەکارهێنانی کۆمەڵە داتایەکی گەورە و بەکارهێنانی مۆدێلێکی زمانی گەورە (LLM) Large Language Model بۆ بەرهەمهێنانی ڕستە گەلێک کە وەک وەڵامی مرۆڤ دەربکەون.

لە مانگی یەکی ئەمساڵدا، ڕێژەی بەکارهێنەرانی ChatGPT زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری چالاکانەی تێپەڕاند، ئەمەش وایکردووە کە خێراترین پلاتفۆرمی وێب بێت کە تا ئێستا بەم خێراییە گەشەی سەندبێت، لەبەرامبەردا هەردوو مایکرۆسۆفت و گووگڵی شپرزەکرد. مایکڕۆسۆفت بەخێرایی Bingـی لەگەڵ ChatGPT یەکخست، و لەو کاتەوە ڕێژەی گەڕان لە Bing نزیکەی 16% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

لەدوای بەردەستبوونی ChatGPTـیەوە بەرهەمی دیکە بە فۆڕمی جۆراوجۆری AI دروستکران، وەک ئامرازی “کۆپی پایلت Copy Pilot” لە مایکرۆسۆفت Word و Excel و PowerPoint، هەروەها تایبەتمەندییەکانی AI بۆ ئامرازەکانی Workspaceی گووگڵ وەک جیمەیڵ و دۆکس زیادکران. ئەمەو سناپچات و یاریدەدەری نووسین گرامەرلی و واتسئەپ بە AI بەهێزکران و چەندین چاتبۆت لەسەر ئەم پلاتفۆڕمانە بەردەست کران.

لەڕاستیدا، هەموو چاتبۆتەکانی ژیری دەستکرد AI وەک یەک دروست نەکراون. لە تاقیکردنەوەکانی خوارەوەدا، ئێمە وەڵامەکانی وەشانی پارەیی ChatGPTـمان بەراورد کردووە، کە GPT-4 بەکاردەهێنێت، لە بەرامبەر 3.5، کە وەشانێکی خۆڕایی یە. ئەمانە و بەراوردکردنیان بە وەڵامەکانی هەردوو وەشانی ChatGPT کە لە بزوێنەری گەڕانی Bing جێگیرکراون و هەروەها ژیری دەستکردەکەی گووگڵ ناسراو بە Bard. لە ئێستادا بارد لە تاقیکاریدایە، و بینگ بەخۆڕاییە، بەڵام بۆ بینگ پێویستە وێبگەڕی ئێجی مایکرۆسۆفت بەکاربهێنن.

جیاوازییە سەرەکییەکان

لە کاتێکدا کە بارد و بینگ و چات جی پی تی هەموویان ئامانجیان ئەوەیە وەڵامی مرۆڤانە بدەنەوە بۆ پرسیارەکان، بەڵام هەریەکەیان جیاوازیان هەیە. Bing هەمان تەکنەلۆژیای GPT-4 بەکاردەهێنێت وەک ChatGPT، بەڵام لە وەڵامدانەوەی نووسینی نەوەستاوە و دەتوانێت وێنە دروست بکات. بارد مۆدێلی تایبەتی گووگڵ بەکاردەهێنێت کە پێی دەوترێت LaMDA، کەمتر وەڵامی نووسینی قورس دەداتەوە. سەندار پیچای بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گووگڵ ڕایگەیاند کە بارد لە داهاتوویەکی نزیکدا دەگۆڕێت بۆ PaLM کە داتا سێتێکی پێشکەوتووترە. هەموو ئەم بۆتانە هەندێک جار هەڵە دەکەن، بەڵام لە نێو ئەو سێ بۆتەدا، بارد زۆرترین هەڵە دەکات.

هەر چەندە هەردوو ChatGPT و Bing بە هەمان تەکنەلۆژیا کاردەکەن، بەڵام بەنووسینی بۆ نمونە هەمان پرسیار لەسەر هەردووکیان هەمان ئەنجام ناگەڕێنێتەوە، و ئەمەش ئاساییە و بریتییە لە سروشتی AI. هەرچی بینگە بە پێچەوانەی بزوێنەرە گەڕانەکانی تر، لەگەڵ وەڵامەکان بەستەری (لینکی) پەیوەندیدار بە وەڵامەکان پێشان دەدات. لەڕاستیدا، چاتبۆتەکانی AI لە سفرەوە نوسین و وەڵام بەرهەم دەهێنن و کۆمەڵێک داتا کۆدەکەنەوە و وەڵامێکی نوێ دروست دەکەن. بۆ نموونە، ئەگەر دوو جار لەسەر یەک داوای لە چاتبۆتێک بکەیت شیعرێک لەسەر خۆشەویستی بنووسێت، هەر جارێک وەڵامێکی جیاوازت پێدەدا.

هەرچی مۆدێلی Prometheus ئیندێکسی گەڕانی Bing لەگەڵ GPT-4 تێکەڵ دەکات، و ئەمەش ڕێگەی پێدەدات زانیاری نوێ بدات، بە پێچەوانەی کۆمەڵە داتاکانی ChatGPT کە تەنها تا ساڵی 2021 زانیاری هەیە. هەروەها Bing ڕێگە بە خەڵک دەدات ئاستی شێوازی گفتوگۆکردن لە نێوان هاوسەنگ و داهێنەر و ورددا هەڵبژێرن. ئەوەتا نوێنەری مایکرۆسۆفت نەیتوانی لێدوان لەسەر کواڵتی ChatGPT بدات کاتێک بەراورد کرا بە Bing، بەڵام وتی بزوێنەرەکەی سوود لە هەر باشترکردنێک وەردەگرێت کە OpenAI بۆ GPT-4 زیادی بکات.

ئەو ڕووداوانەی لە ئێستادا مشتومڕیان لەسەرە

چاتبۆتەکان دەبێت بتوانن زانیاری لەسەر ڕووداوەکانی ئێستا کۆبکەنەوە، لەنێویاندا ئەوانەی مشتومڕییان لەسەرە. بۆ نموونە، گرووپەکانی مافی مرۆڤ و حکومەتی ئەمریکا چینیان تۆمەتبار کردووە بەوەی کە دانیشتوانی ئۆیغور کە کەمینە موسڵمانەکان لە پارێزگای شینجیانگن ئازار دەدەن.

چات جی پی تی توانی پوختەیەکی باشی چوار بڕگەیی لە دۆخی شینجیانگ بنوسێت، بەڵام زانیارییەکانی تا هەواڵەکانی ساڵی ٢٠٢١ سنووردارە، بۆیە پێشهاتەکانی ئەم دواییانە لەخۆناگرێت. کاتێک داوای لێکرا سەرچاوەکان بخاتەڕوو، چات جی پی تی نەیتوانی ئەوە بکات، بەڵام پێشنیاری کرد کە بەدوای ئەو بڵاوکراوە و ڕێکخراوانەدا بگەڕێم کە بە شێوەیەکی بەرفراوان ڕووماڵیان دەربارەی ئەوەی لەگەڵ ئویغورەکاندا ڕوودەدات کردووە.

بینگ توانی وەڵامێک بداتەوە سەبارەت بە تۆمەتەکانی جینۆسایدی ئۆیغورەکان، بەڵام بە نزیکەی ئەوەندە وەڵامێکی وردی نەدایەوە کە ChatGPT دایەوە. ئەوەی گرنگ بوو وردەکاری زیاتری خستەڕوو سەبارەت بەو شتانەی لە ئۆردوگاکان ڕوودەدەن. هەروەها بینگ توانی پەیوەندی بە سەرچاوەکانی وەک بی بی سی و قوتابخانەی یاسای زانکۆی نۆتردامەوە بکات.

بارد لەم پرسیارەدا بە شێوەیەکی زۆر خەراپ شکستی هێنا. بە سادەیی دەڵێت “من تەنها بۆ پرۆسێسکردن و دروستکردنی دەق داڕێژراوم، بۆیە ناتوانم یارمەتیت بدەم لەو کارەدا.” کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا بۆچی، بارد وتی ئەم پرسیارە چەندین سەدە لەلایەن فەیلەسوفەکانەوە دەکرێت، هەرچەندە زیندانیکردن لە ساڵی ٢٠١٤ دەستیپێکردووە.

بە گشتی هەست دەکەین ChatGPT لە Bing باشتر کارەکانی ئەنجامداوە و لەم نێوەندادا بارد شکستی بەدەستهێنا.

هۆنراوە

بەشە خۆشەکەی بەکارهێنانی چاتبۆتی AI ئەوەیە کەپرسیاری گاڵتەجاڕانەی لێبکەیت و بزانیت چی دەکات.

لە نێوان Bing و Bard و ChatGPT، OpenAI باشترین شاعیرە. ChatGPT نەک هەر لە نووسینی پەخشان دەوڵەمەندترە، بەڵکو لە قافیە و وشەکانیدا داهێنەرترە. لە کاتێک کە شیعرەکانی بینگ و بارد شکستیان هێنا، چات جی پی تی شتێکی بەرهەمهێنا کە هەستت دەکرد بۆ هەر بڕگەیەک چەند کاتژمێرێکی بۆ تەرخانکراوە.

ئەوەی جێگای سەرنجە، بینگ ڕێگەت پێدەدات ئاستی گفتوگۆکەت بگۆڕیت. ئەو شیعرەی کە بۆ ئاستی “هاوسەنگ”ـی نوسیبوو، هەستی بە کۆنی و ناجێگیری دەکرد. کاتێک کە لەسەر ئاستی “داهێنەرانە” دانرا، ئاستی شاعیرانەی شعرەکە زیاتر بەرزبۆوە. لە ChatGPT نزیکتر بوو، بەڵام هێشتا تەواو لە ئاستی چات جی پی تی نەبوو. بەداخەوە شیعری بارد دوبارە شکستی هێنا. زۆر وشە دووبارە بووەوە و گرنگییەکی زۆری بە قافیە نەدەدا.

شکاندنی بابەتگەلێکی ئاڵۆز

بۆ ئەم تاقیکردنەوە، داوامان لە بینگ و بارد و ChatGPT کرد کە فیزیای کوانتەم بۆ خوێندکارێکی پۆلی چوارەم ڕوون بکەنەوە.

لە کۆی هەرسێکیان، ChatGPT پلەی یەکەمی بەدەستهێنا لە هەوڵی ڕوونکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی فیزیای کوانتەم بۆ عەقڵێکی منداڵ. نموونەی سادەی یارییەکانی بەکارهێنا کە بە تار بەیەکەوە بەستراونەتەوە بۆ ڕوونکردنەوەی تێکەڵبوونی کوانتەم، کە کاتێکە دوو تەنۆلکە تەنانەت لە مەودای زۆریشدا بەیەکەوە گرێدراون.

بارد زۆرترین دەقی بۆ ئەم پرسیارە بەرهەمهێنا، بەڵام زمانەکە ئاڵۆزتر بوو و بۆ خوێندکاری پۆلی چوارەم بە تەواوی قورس بوو. هەروەها بارد کەوتە هەمان تەڵەوە، وشەی سەختی وەک “ژێر ئەتۆمی” و “ڕێژەیی” بەکارهێنا، کە ڕەنگە بۆ منداڵانی قوتابخانەی سەرەتایی زۆر قورس بێت.

ئەمە تەنها سەرەتایەکە

تا ئەم خولەکە جۆری بەپارەی ChatGPT باشترین چاتبۆتە. وەڵامێک دەداتەوە کە هەست بە مرۆڤی ئەو دەکەیت لە چاو وەڵامەکانی بینگ و بە تایبەتیش بارد دا. ئەوەی گرنگە و پێویستە بزاندرێت ئەم چاتبۆتانە بەردەوام بەرەوپێش دەخرێن و لە بەرەوپێشچوون و فێربووندان چونکە هەریەک لە گووگڵ و مایکرۆسۆفت و ئۆپن ئەی داتای زیاتر دەدەن بە AI یەکانیان زیاتر و زیاتر لە ڕووی وەڵام و زانیارییەوە لەگەڵ ئێستا نوێیان دەکەنەوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/xeUmGK6
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە