لە ماوەی چارەکی یەکەمی ساڵی 2023 فرۆشی کۆمپیوتەر بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە

 

فرۆشی کۆمپیوتەر (دێسکتۆپ و لاپتۆپ) بەڕێژەیەکی زۆر بەرچاو دابەزیوە لە ماوەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بەراورد بە هەمان چارەکی ساڵی ڕابردوو. بە پێی ڕاپۆرتەکانی IDC و Canalys ئەم قسەیە سەلمێندراوە. بە پێی IDC بە ڕێژەی 29% ڕێژەکە کەمی کردووە و تەنها 56.9 ملیۆن یەکە کۆمپیوتەر فرۆشراوە، بەڵام بە پێی Canalys بەڕێژەی 32.6% کەمی کردووە و تەنها 54 ملیۆن یەکە فرۆشراوە.

هەرچەندە هەر 5 گەورە بەرهەمهێنەرەکە تووشی دابەزینی فرۆش بوون بە ڕێژەیەکی زۆر زیاتر لە کۆمپانیا ئاساییەکان، لە نێویاندا ئەپڵ زۆرترین زیانی بەرکەوتووە. بە پێی IDC بەڕێژەی 40.5% و بە پێی Canalys بەڕێژەی 45.5% فرۆشی کۆمپیوتەرەکانی ئەپڵ کەمی کردووە.

 

هەردوو پێگەی IDC و Canalys پێشبینی ئەوە دەکەن ڕێژەی فرۆشی کۆمپیوتەر لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ بەرزتر بێتەوە بەهۆی نمایش کردنی هەندێک بەرهەمی جیاواز و نوێ لە لایەن کۆمپانیا جیاوازەکانەوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/RVeKq4W
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە