مۆبایلی Tecno Spark 10 Pro بە ڕوونمایەکی 6.8 ئینجی 90 هێرتزی و دیزاینێکی قەشەنگەوە نمایشکرا

تێکنۆ بەفەرمی پەردەی لەسەر Spark 10 Pro لادا. ئەم مۆبایلە دیزاینێکی بۆکسی هەیە و بەشی پشتەوەی شووشەیە و ڕوونمایەکی گەورە بەشی پێشەوەی گرتووە.

مۆبایلی Spark 10 Pro ئەم تایبەتمەندییانە لەخۆی دەگرێت:

  • ڕوونما: ٦.٨ ئینج لە جۆری IPS LCD بە تێکڕای نوێبوونەوەی ٩٠ هێرتز و ڕوونیەکەی ١٠٨٠ بە ٢٤٦٠ پیکسڵە.
  • چیپ: Helio G88
  • ڕام: ٨ و لە ڕێگەی ڕامی گریمانەییەوە ٨ گێگابایتی تری بۆ زیاد دەکرێت.
  • بیرگە: ٢٥٦ گێگابایت
  • کامێرای پشتەوە: سەرەکی ٥٠ مێگاپیکسڵ + ئەوانی تر لە ماڵپەڕی فەرمی ئاماژەیان پێ نەکراوە.
  • کامێرای پێشەوە: ٣٢ مێگاپیکسڵ
  • پاتری: ٥٠٠٠ ملی ئەمپێر و کەلەسەری ١٨ واتی بۆ بارگاوی کردنەوە.
  • دەرچەی بارگاویکردنەوە: Type C
  • ڕایەڵە: Dual 4G
  • پەنجەمۆر: لەسەر دوگمەی وزە Power
  • سیستەم و ڕووکار: Android 13, HIOS 12.6

ئەم دوو ڕەنگەی لێ بەردەست دەکرێ کە ڕەش و سپین.

ئەم مۆبایلە لەم مانگە بەردەست دەبێت و بەپێی ناوچەکان نرخی جیاوازە و تا ئێستا نرخی عێراق ئاشکرا نەکراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت نرخەکەی لە نێوان ١٢٥ بۆ ١٤٥ دۆلار بێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/epKjAVa
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە