مۆبایلی Tecno Phantom V Fold مۆبایلێکی نرخ گونجاو لە جیهانی مۆبایلە چەماوەکان نمایشکرا

تێکنۆ لە پێشانگای MWC 2023 بە ئامادەبوونی دەیان کەسایەتی کاریگەر لە بواری تەکنەلۆژیا پەردەی لەسەر یەکەم مۆبایلی چەماوەی خۆی بەناوی Phantom V Fold لادا.

مۆبایلی Phantom V Fold یەکێکە لە گەورەترین مۆبایلە چەماوەکان. بە کێشێک کە ٢٩٩ گرامە، دەکرێت گەورترین بێت لە ئێستادا و ئەمەش هۆکاری خۆی لە پشتە چونکە ڕوونماکەی گەورەترە و پاتریەکەیش قەبارەی زۆرە.

کاتێک داخراوبێت، ئەوا ڕوونمای دەرەوەی بەرچاودەکەوێت، کە قەبارەکەی ٦.٤٢ ئینجە لە جۆری LTPO AMOLED بە ڕوونی 1080 بە 2550 پیکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی ١٢٠ هێرتزە.

ئەمە لە کاتێکدا کە دەیکەیتەوە، ڕوونمایەکی گەورەی ٧.٨٥ ئینجی سڵاوت لێدەکات، کە ڕوونیەکەی 2000 بە 2296 پیکسڵە و لە جۆری LTPO یە و تێکرای نوێبوونەوەی ١٢٠ هێرتزە. ئەم ڕوونمایە کەمێک لە سامسۆنگ زی فۆڵد ٤ گەورەترە، بەڵام گەورەترنییە لەوەی Xiaomi Mix Fold 2 و Honor’s Magic Vs و vivo’s X Fold+.

سێ کامێرا لەسەر ڕووی پشتەوەی Phantom V Fold هەیە. دانەیەکی ٥٠ مێگاپیکسڵی سەرەکی و ٥٠ مێگاپێکسڵی تێلەفۆتۆ بە ٢ جار توانای هێنانە پێش و هەروەها دانەیەکی ١٣ مێگاپیکسڵی ئەڵتراواید(زۆر گۆشەفراوان). هەرچی سێڵفیەکەیەتی ١٦ مێگاپیکسڵە کە لە ڕوونمای ناوەوەدایە.

هەرچی دەربارەی چیپەکەیەتی (پڕۆسێسەرەکەی)، مۆبایلی فانتەم ڤی فۆڵد بە چیپی MediaTek Dimensity 9000+ی ٤ نانۆمەتری بەهێزکراوە کە هەمان شت لە Oppo Find N2 Flip هەیە و ئەم چیپە هاوتایە لەگەڵ Snapdragon8+ Gen1.

ئەم مۆبایلە خاوەن پاتریەکی ٥٠٠٠ ملی ئەمپێرییە و پاڵپشتی تاوەکو ٤٥ وات خێرابارگاویکردنەوە دەکات. تێکنۆ دەڵێت بە ١٥ خولەک دەتوانیت مۆبایلەکە تا ٤٠% بارگاوی بکەیتەوە و هەروەها بە ٥٥ خولەکیش بیگەیەنیت بە ١٠٠%.

سەبارەت بە بەردەستبوون و نرخی، مۆبایلی فانتەم ڤی فۆڵد لە چارکی دووەمی ئەمساڵ بەردەست دەبێت و سەرەتاش لە هیندستان. نرخی بەم شێوەیە دەبێت:

  • ($1,099) 12/256GB model
  • ($1,222) 12/512GB model

لەسەرەتای بەردەستبوونی ئۆفەرێکی تایبەتی دەبێت بۆ ئەوانەی لەسەرەتا دەستی دەخەن کە نرخەکەی تەنها ٩٧٩ دۆلار دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/tRNBgUO
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە