ڕێدمی لە کۆتایی ئەم مانگەدا یەکەمین مۆبایلی خۆی بە چیپسێتی Snapdragon 7+ Gen 2 نمایش دەکات

 

چیپسێتی Snapdragon 7+ Gen 2 لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە لایەن کواڵکۆمەوە بۆ مۆبایلە سەروو ئاست ناوەندەکان نمایش کرا. هەر ئەو کات ئاشکرا کرا کە لەم مانگەدا چەند مۆبایلێک بە چیپسێتەکەوە دەبینین بەڵام ئاشکرا نەبووبوو کێ یەکەمین کۆمپانیا دەبێت. ڕێدمی ڕایگەیاند یەکەمین مۆبایل بەم چیپسێتەوە نمایش بکرێت مۆبایلی Note 12 Turbo ئەبێت لە ئەم مانگەدا.

 

پێ ئەچێت ئەم مۆبایلە لە ژێر ناوی Poco F5 بەردەست بێت بۆ جیهان، بە پاتری 5,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێری و بارگاوی کەرەوەی 67 وات و ڕوونمای AMOLED بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز. چیپسێتی Snapdragon 7+ Gen 2 لە ڕووی CPU هاوئاستە لەگەڵ چیپسێتی Snapdragon 8+ Gen 1 بەڵام لە ڕووی GPU هەندێک توانای کەمترە بەروارد بە هەمان چیپسێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/FeQLc1j
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە