بە فەرمی چیپسێتی Snapdragon 7+ Gen 2 نمایش کرا. لەم مانگەدا بۆ چەند ئامێرێک جێگیر دەکرێت

 

کواڵکۆم چیپسێتی Snapdragon 7+ Gen 2 نمایش کرد بۆ مۆبایلە سەروو ئاست مام ناوەندەکان. ئەوەی سەیرە چیپسێتی Snapdragon 7+ Gen 1 و Snapdragon 7 Gen 2 بوونی نەبووە پێشووتر، بەڵام کواڵکۆم ڕاستەوخۆ ئەم چیپسێتەی نمایش کرد.

 

ناووکی سەرەکی پرۆسێسەرەکەی Kryo خێرایی بەرز کراوەتەوە بۆ 2.91 گێگاهێرتز و بە شێوەیەکی گشتی هەر 8 ناووکەکەی خێرایی بە ڕێژەی 50% بەرز کراوەتەوە بەراورد بە چیپسێتی Snapdragon 7 Gen 1.

 

هەروەها گرافیکێکی Adreno کە ناوی لێ نەنراوە، لەسەر ئەم چیپسێتە جێگر کراوە و 2 هێندە توانای جێبەجێکردنی باشترە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی.

زانیاری تەواو لەسەر چیپسێتەکە بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام خۆشبەختانە کۆتایی ئەم مانگە چەند مۆبایلێک بەم چیپسێتەوە نمایش دەکرێت و ئێمە هەموو تایبەتمەندییەکانی چیپسێتەکەمان بۆ دەردەکەوێت.

 

لایەنی ژیری دەستکرد زۆر باشتر کراوە و 2 هێندە توانای جێبەجێکردن بەرز کراوەتەوە و 40% وزە کەمتر بەکار دەبات بەراورد بە نەوەی پێش خۆی. هەروەها مۆدێمی Snapdragon X62 5G لەسەر جێگیر کراوە.

 

هەروەها ISP باشتر کراوە و پشتگیری لە کامێرای 200 مێگاپێکسڵی دەکات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/02lV6xg
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە