بە فەرمی مۆبایلی Samsung Galaxy M14 5G نمایش کرا

 

بە فەرمی سامسۆنگ مۆبایلی Samsung Galaxy M14 5G لە ئۆکرانیا نمایش کرد. تایبەتمەندییەکانی تەواو نزیکن لە مۆبایلی Galaxy A14 5G.

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.6 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت، هەروەها نۆچێکی شێوە دڵۆپەی لەسەر جێگیر کراوە کە کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ لە ناودایە.

 

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و دوو کامێرای 2 مێگاپێکسڵی بۆ ماکرۆ و قووڵی لە خۆ دەگرێت. هەروەها بە چیپسێتی Exynos 1330 بەهێز کراوە و پاترییەکی قەبارە 6,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 25 وات لە خۆ دەگرێت.

نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بریتییە لە 225 دۆلار و بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بریتییە لە 244 دۆلار



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/pdNiKmk
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە