ئۆپۆ مۆبایلی Reno8 T بە دیزاینێکی شیک و کامێرای 100 مێگاپێکسڵی لە عێراق و کوردستان ڕاگەیاند

ئۆپۆ ئەمرۆ نوێترین مۆبایلی خۆی لە عێراق بە ناوی Oppo Reno8 T نمایش کرد. مۆبایلەکە کامێرایەکی پۆرترەیت بە ڕوونی 100 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، دیزاینێکی شیکی هەیە کە چەرمییە و چەماوەیی لە لایەکانیدا دەبینرێت.

مۆبایلەکە خاوەن بڕوانامەی 48Month Fluency Protection ـە، مانای وایە مۆبایلەکە پشتگیری نەرمەواڵە و ڕەقەکاڵا دەکرێت بۆ ماوەی 48 مانگ بێگومان ئۆپۆ دەڵێت مانای ئەوە نییە هیچ گۆڕانکارییەک لە ئاستی مۆبایلەکەدا نەبێت، بەڵام مۆبایلەکە ئەوەندە بەهێزە کە لەو تاقیکردنەوەی کۆمپانیای ئۆپۆ سەرکەوتوو بووە. مۆبایلەکە لە هەموو لایەکەوە نوێ کراوەتەوە و دیزاینێکی شیکی هەیە و دڵنیایی دراوە لە ئەزموونێکی نایاب لە هەردوو کامێراکەیدا و چێژێکی بەردەوامی بەکارهێنان لەگەڵ پاراستنی تواناکەی.

وێنەی جیهان بگرە بە وردەکارییەکی بێ وێنە بە کامێرای پۆرترەیتی 100 مێگاپێکسڵی

مۆبایلی Reno8 T یەکەمین مۆبایلی زنجیرەی Reno ـیە کە کامێرای پۆرترەیتی 100 مێگاپێکسڵی لە خۆ دەگرێت. هەروەها لە پاڵ ئەوەدا کامێرای سێڵفی 32 مێگاپێکسڵی و هاوێنەی ماکرۆی 2 مێگاپێکسڵی بە 20 هێندە و 40 هێندە نزیککردنەوە لەسەر جێگیر کراوە. بەکارهێنەر دەتوانێت وێنەی پۆرترەیتی جۆرایەتی بەرز بچرکێنن بە ڕوونی زیاتر و سەربەست بوون لە بڕین و گەورەکردنی وێنەکان. هەروەها هاوێنەی مایکرۆی مۆبایلەکە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات وێنەی سەرسوڕھێنەر کە بۆ چاوی ئاسایی شاراوەن بچرکێنن بە 40 هێندە نزیککردنەوەوە، کە دەستڕاگەیشتنێکی بێ وێنە بۆ ماکرۆ پێشکەش دەکات لەو نرخەدا.

کۆمەڵێک تایبەتمەندی نایابی وێنە لە خۆ دەگرێت وەک:

AI Portrait Super Resolution, Bokeh

Flare Portrait, Selfie HDR, AI Portrait Retouching, Flash Snapshot

ئەمەش توانا بە بەکارهێنەران دەبەخشێت وێنەی ڕوون و جۆرایەتی بەرز بچرکێنن.

دیزاینێکی تەواو نوێ و پێکهاتەیەکی تەواو نایاب

ئەم مۆبایلە دەبێتە هۆی بەردەوامی پێدان بەو توخمەی کلاسیکییە دیزاینی زنجیرەی ڕینۆ. مۆبایلەکە بە دوو ڕەنگی نوێ بەردەست دەبێت. Sunset Orange و Midnight Black. ڕەنگی Sunset Orange ڕەنگێکی پرتەقاڵی نایابە بە تێکەڵەکی چەرمی و باشتر کردنی دیزاینی Fiberglass-Leather. پارێزەری دواوەی Fiberglass-Leather تەکنیکێکی نوێی تێدا بەکار هێنراوە بۆ کەم کردنەوەی چوارچێوەی پلاستیکی. کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی پارێزەرەکە سووکتر و تەنکتر بێت لە پارێزەری ئاسایی. ئەم دیزاینە ئەزموونێکی Premium (نایاب) پێشکەش دەکات بەهۆی بوونی لێواری زیاتر و کاریگەری نەکردن لەسەر خۆگری-قایمی. هەروەها بەکارهێنانی شمەکی گرانبەها بۆ درووستکردنی چەرمەکەی. ڕەنگی Midnight Blackی مۆبایلەکە وەشانی دووبارە داڕژاوەی Oppo Glow ـە کە ئەزموونێکی نەرم و ئاوریشمی دەبەخشێت لە کاتی بەکارهێنانی و لە نێو دەستدا.

هەروەها تایبەتمەندی OPPO Orbit Light لە خۆ دەگرێت کە ڕووناکەرەوەیەکی LED ـیە لە دەورووبەری کامێرای مۆبایلەکە لە کاتی هاتنی ئاگانامەیەک بە 5 ڕەنگی جیاواز دەردەکەوێت. لە باسی کێش و قەبارەدا، مۆبایلەکە زۆر تەنکە و تەنکی جۆری Midnight Black بریتییە لە 7.80مم و کێشی بریتییە لە 180 گرام. بەڵام جۆری Sunset Orange تەنکی بریتییە لە 7.85مم و کێشی بریتییە لە 183 گرام.

توانای جێبەجێکردنێکی بەرز بۆ ئەوەی لە هەموو لایەکەوە ئەزموونێکی نەرم بکەیت

ئۆپۆ تەواو مۆبایلی Oppo Reno8 T لە ڕووی جێبەجێکردن(Performance) ـەوە بەهێز کردووە و چەندین تایبەتمەندیشی بەردەست خستووە بۆ دەرخستنی ئەمە. لە ناویاندا ئۆپۆ تەکنەلۆژیای Dynamic Computing Engine پەرەپێداوە بۆ زیاتر جێگیرکردنی سیستەمی وەگەڕخەر و تەواو باش کردنی ئەزموونی بەکارهێنەر.

پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 33 واتی بە تەکنەلۆژیای SUPERVOOC لەسەر جێگیر کراوە. کە بە تەواوەتی بارگاوی دەبێتەوە لە ماوەی 67 خوولەکدا و بە 5 خوولەک بارگاوی کردنەوە دەتوانیت 2.01 کاتژمێر قسەی پێ بکەیت. هەروەها وەک بیرگە و ڕام، بە بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەبێت و دەتوانیت ڕامەکەی تاوەکو 8 گێگابایتی دیکە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای OPPO RAM Expansion زیاد بکەیت.

ڕوونمایەکی قەبارە 6.4 ئینجی لە جۆری AMOLED بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت. هەروەها دووانە بڵندگۆی Stereo لەسەر جێگیر کراوە کە ئەزموونێکی نایاب دەبەخشێت لە کاتی تەماشا کردنی فیلم و گوێ گرتن لە میوزیک و هەر بەکارهێنانێکی دیکەش. هەروەها دۆخی Ultra Volume Mode هەیە کە 40% بەرزترین دەنگ زیاد دەکات، واتە لە کاتی ئاساییدا ئەگەر بە تەواوەتی دەنگی بەرز بکەیتەوە و دواتر ئەم دۆخە کار پێ بکەیت، ئەوا 40% دەنگی زیاترە لە بەرزترین دەنگی دۆخە ئاساییەکە.

ئاسانکاری و ئاسایش لە وەشانی نوێی ColorOS 13

مۆبایلەکە بە نوێترین وەشانی ڕووکاری بەکارهێنەری ColorOS 13 بەهێز کراوە، کە چەندین تایبەتمەندی پێشکەوتوو، ئاسانکراو لە خۆ دەگرێت و لە ڕووی ئاساییشیشەوە بەهێز کراوە. ئێستا بەکارهێنەران دەتوانن کۆنتڕۆڵی Spotify بکەن لە ڕێگەی Always On Display ـەوە، واتە دەتوانن دەستکاری میوزیکەکانی Spotify بکەن لەو دۆخەدا. Screen Translateی لەگەڵ Google Lens ُدا لەسەر جێگیر کراوە بۆ وەرگێڕانی تەواوی ناوەڕۆکی ڕوونماکە تەنها بە یەک کرتە.

ژمارەیەک لە نوێکردنەوە و باشتر کردن لە ئاسایشدا لەگەڵ وەشانی نوێی ColorOS 13 بەردەست خراوە. وەک تایبەتمەندییەکانی Auto Pixalate و the Private Safe.

نرخ و کاتی بەردەست بوون

مۆبایلی Oppo Reno8 T بە هەردوو ڕەنگی Sunset Orange و Midnight Black ئەمڕۆ 14ی مانگ بە نرخی 279 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەبێت لە بازاڕەکانی عێراق و کوردستان.

چی لەناو پاکەتی Oppo Reno8 T هەیە؟



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/wJf9Z8K
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە