بە فەرمی مۆبایلی Redmi Note 12 Turbo بە چیپسێتی Snapdragon 7+ Gen 2 و زیاترەوە نمایش کرا

 

وەک ئەوەی چاوەڕوان دەکرا، شاومی لە براندی سەربەخۆی ڕێدمی مۆبایلی Redmi Note 12 Turbo نمایش کرد. گرنگترین تایبەتمەندییەکانی بریتین لە چیپسێتی Snapdragon 7+ Gen 2 و بیرگەی تاوەکو 1 تێرابایت لە جۆری UFS 3.1 و ڕامی تاوەکو 16 گێگابایت لە جۆری LPDDR5.

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت و کامێرای سێڵفی لەسەر ڕوونماکە لە چاڵێکدا بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ جێگیر کراوە.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت. هەروەها پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێر بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات لەسەر جێگیر کراوە و دەرچەی جاکی هەیە.

 

نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 290 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 305 دۆلار و نرخی بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 335 دۆلار و بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 378 دۆلار



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/9a0sb1d
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە