بە فەرمی مۆبایلی Realme GT Neo 3 نمایش کرا

 

لە دوای چەند هەفتەیەک لە نمایش کردنی بۆ چین، جۆری جیهانی مۆبایلی Realme GT Neo 3 نمایش کرا بە خێراترین بارگاوی کەرەوەی جیهان کە 240 واتە.

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.74 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی 1,240 * 2,772 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتز لە خۆ دەگرێت. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ و سێڵفی بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت.

چیپسێتی Snapdragon 8+ Gen 1 لەسەر جێگیر کراوە و سیستەمێکی ساردکەرەوەی تەواو نایاب لە خۆ دەگرێت.

 

پاترییەکی قەبارە 4,600 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 240 وات لە خۆ دەگرێت کە توانای هەیە لە ماوەی 9 خوولەک و 30 چرکەدا پاتری مۆبایلەکە بارگاوی بکاتەوە.

 

بە بیرگەکانی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت و 512 گێگابایت و 1 تێرابایت و ڕامی 8 و 12 و 16 بەردەست دەبێت و نرخی دەستپێکی 650 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/wNcxaRV
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە