مۆبایلی realme C55 بە تایبەتمەندی Mini Capsule هاوشێوەی داینامیک ئایلەند نمایشکرا

هەروەکو بڕیاربوو، ڕیەلمی مۆبایلی realme C55ی بە تایبەتمەندییەک هاوشێوەی داینامیک ئایلەندی ئەپڵ بەناوی Mini Capsule نمایشکرد. ئەمە یەکەم مۆبایلی ریەڵمییە بەم تایبەتمەندییەوە کە لە ڕێگەیەوە ئاگاهییەکانی پاتری و دۆخی بارگاویکردنەوە و هەنگاوەکانی ڕۆژانە و چەندین شتی تر دەزانیت.

هەنگاوێکی تری نوێ بۆ زنجیرەی Cی ڕیەڵمی بریتییە لە بارگاویکردنەوەی 33 واتی بۆ ئەم زنجیرەیە.

مۆبایلی realme C55 ئەم تایبەتمەندییانە لەخۆی دەگرێت:

  • ڕوونما: ٦.٧٢ ئینج بە تێکڕای نوێبوونەوەی ٩٠ هێرتز و ڕوونیەکەی FullHD Plus دەبێت.
  • چیپ: MediaTek Helio G88
  • ڕام: ٦ و ٨ گێگابایت
  • بیرگە: ٢٥٦ گێگابایت و لە ڕێگەی SDCard دەکرێت تا ١ تێرا بەرزبکرێتەوە
  • کامێرای پشتەوە: سەرەکی ٦٤ مێگاپیکسڵ + دانەیەکی ٢ مێگاپیکسڵی بۆ قوڵی Depth
  • کامێرای پێشەوە: ٨ مێگاپیکسڵ
  • پاتری: ٥٠٠٠ ملی ئەمپێر و کەلەسەری ٣٣ واتی بۆ بارگاوی کردنەوە.
  • دەرچەی بارگاویکردنەوە: Type C
  • ڕایەڵە: Dual 4G
  • پەنجەمۆر: لەسەر دوگمەی وزە Power
  • دوانەبڵندۆگۆ Dual Speaker

مۆبایلەکە بە ڕەنگی Rainy Night و Sunshower بەردەست دەبێت.

 

نرخی بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

  • بۆ ڕامی ٨ بیرگەی ١٢٨ – ١٦٠ دۆلار
  • بۆ ڕامی ٨ بیرگەی ٢٥٦ – ١٩٥ دۆلار

تێبینی: ئەم نرخانەی سەرەوە هی ئیندۆنزیان و دەکرێت بۆ وڵاتی تر جیاوازی هەبێت.

تایبەتمەندی Mini Capsule:



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/tykWY6B
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە