بەفەرمی مۆبایلی Realme 10T بە ڕوونمای 90 هێرتز و چیپسێتی Dimensity 810 نمایش کرا

 

ڕیەڵمی ئەندامێکی دیکەی بۆ زنجیرە مۆبایلی Realme 10 نمایش کرد کە ئەویش مۆبایلی Realme 10T. مۆبایلەکە بە چیپسێتی Dimensity 810 بەهێز کراوە و ڕوونمایەکی بە قەبارەی 6.6 ئینج لە خۆ دەگرێت لە جۆری LCD بە ڕوونی +FHD بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز. کامێرای سێڵفی لەشێوەی دڵۆپە بە ڕوونی 16 مێگاپیکسڵ لەسەر جێگیر کراوە و کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 50 مێگاپیکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپیکسڵ و کامێرای سێیەمیش بە ڕوونی 2 مێگاپیکسڵ بەڵام دیاری نەکراوە.

بە بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت و 8 گێگابایت بەردەست دەبێت و دەرچەی SD Card لە خۆ دەگرێت بۆ زیادکردنی بیڕگە. پاترییەکەی 5000 مللی ئەمپێر / کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 18 واتی لەسەر جێگیر کراوە. تایبەتمەندییەکانی دیکەی بریتییە لە دەرچەی هێدفۆن جاک و هەستەوەری پەنجە مۆر لەسەر دوگمەی وزە.

نرخی بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 بریتییە لە 202 دۆلار و نرخی.بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 262 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/jaZQ8Rt
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە