لە دوای زۆرێک لە هەواڵی دزەپێکراو و دەنگۆ لەسەر زنجیرە مۆبایلی Oppo Find X6، ئەمڕۆ ئۆپۆ زنجیرە مۆبایلەکەی نمایش کرد کە هەردوو مۆدێلی Oppo Find X6 و Oppo Find X6 Pro لە خۆ دەگرێت.
مۆدێلی پرۆ وەک لە ناوەکەیدا دیارە، تایبەتمەندی پرۆ و نایاب لە خۆ دەگرێت. چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 و کامێرای 1 ئینجی لە خۆ دەگرێت. بەڵام جۆری ئاسایی چیپسێتی MediaTek Dimensity 9200 و دیزاینێکی جیاواز لە خۆ دەگرێت.
ئۆپۆ لەو دیزاینەی لە دوو ساڵی ڕابردوودا بەکاری هێناوە ڕزگاری بووە و جۆری ئاسایی ڕوونمایەکی قەبارە 6.74 ئینجی و جۆری پرۆ ڕوونمایەکی قەبارە 6.82 ئینجی لە خۆ دەگرێت بە تایبەتمەندی جیاواز. جۆری ئاسایی ڕوونی 2772 x 1240 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت و جۆری پرۆ ڕوونی 3,168 * 1,440 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و جۆری پرۆ بەرزترین ڕووناکی ڕوونمای لە جیهاندا هەیە تاوەکو ڕووناکی 2,500 نیت بەرز دەبێتەوە.
جۆری بیرگەی UFS 4.0 و ڕامی LPDDR5X لەسەر جێگیر کراوە. هەردوو مۆبایلەکە 3 کامێرا لە دواوەیدا لە خۆ دەگرێت و کامێرای سێڵفیان 32 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری Sony IMX709.
جۆری پرۆ 3 کامێرای 50 مێگاپێکسڵی لە خۆ دەگرێت. سەرەکییەکەیان ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و هەستەوەرەکەی قەبارەی 1 ئینجە لە جۆری IMX988 و کامێرای گۆشە فراوان و دووربینی لە خۆ دەگرێت بە کامێرای 50 مێگاپێکسڵی. جۆری ئاسایی هەمان سێ ڕوونی کامێرا لە خۆ دەگرێت بەڵام بە هەستەوەرەکانی Sony IMX890 و Samsung JN1.
تایبەتمەندییەکانی دیکەی بریتین لە پەنجەمۆری ژێر ڕوونما و دوو بڵندگۆی Stereo و بڕوانامەی IP68 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز بۆ جۆری پرۆ و بڕوانامەی IP54 بۆ جۆری ئاسایی.
جۆری پرۆ پاترییەکی 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 100 وات لە ڕێگەی وایەر و 50 وات بە بێتەل لە خۆ دەگرێت و جۆری ئاسایی پاترییەکی قەبارە 4,800 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 80 وات لە ڕێگەی وایەر لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی بێتەل ناکات.
نرخ و ڕەنگەکان:
جۆری پرۆ:
12GB + 256GB – ¥5,999 (~$875)
16GB + 256GB – ¥6,499 (~$945)
16GB + 512GB – ¥6,999 (~$1,020)
ڕەنگەکان:
Black
Green
Brown (leather)
جۆری ئاسایی:
12GB + 256GB – ¥4,499 (~$655)
16GB + 512GB – ¥4,999 (~$730)
ڕەنگەکان:
Black
Green
Gold
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/W63lE9e
via IFTTT