زنجیرە مۆبایلی Meizu 20 بە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 و 12 گێگابایت ڕامەوە نمایش کرا

 

ئەمڕۆ زنجیرە مۆبایلی Meizu 20 نمایش لە چین نمایش کرا. یەکەمین مۆبایلی کۆمپانیاکەیە لە زنجیرەکەدا لە ساڵی 2021 ـەوە، دیزاینی تێکەڵەیەکە لە دیزاینی هەردوو مۆبایلی ئایفۆن 14 و گالەکسی ئێس 23.

 

جۆری ئاسایی ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجی لە جۆری AMOLED بە پانێڵی E6ی کۆمپانیای سامسۆنگ لەسەر جێگیر کراوە، بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتز و ڕوونی +FHD. هەروەها جۆری پرۆ قەبارەی 6.81 ئینجە بە ڕوونی 2K و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 1,800 نیت. پارێزەری Gorilla Glass Victus و پەنجەمۆری ژێر ڕوونما لەسەر هەردوو مۆبایلەکە جێگیر کراوە.

لە ڕووی کامێراوە، جۆری پرۆ سێ کامێرای 50 مێگاپێکسڵی لە خۆ دەگرێت کە کامێرای سەرەکی و گۆشە فراوان و تێلەفۆتۆن. هەروەها جۆری ئاسایی کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ و ماکرۆ بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت. و هەردوو مۆبایلەکە کامێرای سێڵفییان ڕوونی 32 مێگاپێکسڵە.

 

هەردوو مۆبایلەکە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 لەسەر جێگیر کراوە و جۆری بیرگەیان UFS 4.0 و جۆری ڕامیان LPDDR5 ـە. جۆری ئاسایی پاترییەکی قەبارە 4,700 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات و جۆری پرۆ پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە بە بارگاوی کەرەوەی 80 واتی وایەر و 50 واتی بێتەل.

 

نرخ:

 

Meizu 20:

128+8= 435$

256+8= 495$

512+12= 550$

 

Meizu 20 Pro:

128+8= 580$

256+8= 640$

512+12= 700$



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/M3KhkCE
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە