بەمزووانە مۆبایلی Infinix GT 10 Pro بە بارگاوی کەرەوەی 260 واتەوە نمایش دەکرێت

 

هەفتەی ڕابردوو کۆمپانیای Infinix بارگاوی کەرەوەیەکی نوێی وایەری بە هێزی 260 و بێتەلی بەهێزی 110 وات نمایش کرد. ئێستا پێشبینی دەکرێت یەکەمین مۆبایلی کۆمپانیاکە کە پشتگیری لەم بارگاوی کەرەوەیە بکات Infinix GT 10 Pro بێت.

 

تایبەتمەندییە پێشبینی کراوەکانی دیکە بۆ مۆبایلەکە بریتییە لە ڕوونمایەکی قەبارە 6.8 ئینجی چەماوە لە جۆری AMOLED بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز. هەروەها چیپسێتی Mediatek Dimensity 9000 لەسەر جێگیر دەکرێت و کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 200 مێگاپێکسڵ دەبێت.

خاوەن پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری دەبێت و پێشبینی دەکرێت بەو بارگاوی کەرەوە خێرایە مۆبایلەکە لە ماوەی کەمتر لە 10 خوولەکدا بارگاوی بکاتەوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/9iwM3Oa
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە