بە فەرمی کاتژمێری زیرەکی Huawei Watch Ultimate بە ڕوونمای 1.5 ئینجی و توانای نقووم کردن تاوەکو 100 مەتر نمایش کرا

 

ئەمڕۆ هواوەی بۆنەیەکی گەورەی هەبوو. نوێترین مۆبایلەکان و کاتژمێرە زیرەکەکانی تێدا نمایش کرد. لە نێویاندا کاتژمێری زیرەکی Huawei Watch Ultimate بە توانای نقووم بوون هەتاوەکو 100 مەتر و دیزاینێکی پرۆفیشناڵ و زیاتریش.

 

ڕوونمایەکی قەبارە 1.5 ئینجی لە جۆری AMOLED بە پانێڵی LTPO هەیە و تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتزە و پاترییەکی قەبارە گەورەی 530 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرێت کە بەرگەی 14 ڕۆژ بەکارهێنانی ئاسایی دەگرێت بە یەکجار بارگاوی کردنەوە.

16 بڕوانامەی دژە ئاوی جیاجیای هەیە. نرخی کاتژمێرەکە لە چین بۆ جۆری Expedition Black (بە پشتێنی لاستیک) بریتییە لە 880 دۆلار و بۆ جۆری Voyage Blue (بە پشتنی کانزایی ڕەسەن) بریتییە لە 1,025 دۆلار

پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی بێتەل دەکات و لە ماوەی 60 خوولەکدا بە تەواوەتی بارگاوی دەبێتەوە. هەروەها چەندین هەستەوەری وەک ڕێژەی لێدانی دڵ و ئۆکسجینی خوێن و ECG تێدا جێگیر کراوە. ڕووپۆشەکەی سیرامیکە و ڕوونماکەی بە یاقووت داپۆشراوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/fFly8MV
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە