زنجیرە مۆبایلی Huawei P60 لە چین نمایش کرا

 

هواوەی دوای دوو ساڵ نەوەیەکی نوێی لە زنجیرە مۆبایلی Huawei P نمایش کرد. زنجیرە مۆبایلی Huawei P60 نوێترین زنجیرە مۆبایلی ئاست بەرزی کۆمپانیای هواوەیە، هەروەها سێ جۆری Huawei P60 و Huawei P60 Pro و Huawei P60 Art لە خۆ دەگرێت.

 

هەردوو جۆری Huawei P60 و Huawei P60 Art بە شێوەیەکی بنچینەیی لەیەکچوون، بەڵام جۆری پرۆ تایبەتمەندی بەرزترە. لە پێشەوە لە هەر مۆبایلێکی دیکە دەچن، بەڵام دیزاینی دواوەی مۆبایلەکان و کامێراکانیان زۆر نایاب و نوێیە، بە تایبەت جۆری Huawei P60 Art.

پارێزەری Kunlun Glass لە خۆ دەگرێت کە جیاوازە لە Gorilla Glass، هەروەها بڕوانامەی IP68 ـیان بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە. جیاواز لە دوو مۆدێلەکەی تر، جۆری Huawei P60 Art دیزاینێکی تەواو جیاوازی هەیە و بە دوو ڕەنگی جیاواز بەردەست دەبێت.

 

هەر سێ مۆدێلەکە هەمان جۆری ڕوونما لە خۆ دەگرن. قەبارەکەی 6.67 ئینجە لە جۆری AMOLED بە پانێڵی LTPO و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و بە ڕێژەی 29% کەمتر وزە بەکار دەبەن بەراورد بە نەوەی پێش خۆیان. هەروەها هەردوو بڕوانامەی Huawei X-True و TUV Rheinland هەیە.

مۆدێلی Huawei P60 چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 1 و هەردوو مۆدێلی Art و Pro چیپسێتی +Snapdragon 8 Gen 1 لەسەر جێگیر کراوە. بەڵام هەردووکیان بە پشتگیری کردن لە تۆڕی نەوەی چوارەم (4G) نەوەک تۆڕی نەوەی پێنجەم (5G).

 

هەردوو جۆری Huawei P60 و Huawei P60 Pro پاترییەکی قەبارە 4,815 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرن بە بارگاوی کەرەوەی 88 وات. بەڵام جۆری Huawei P60 Art پاترییەکی قەبارە 5,100 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە هەمان خێرایی بارگاوی کردنەوە لە خۆ دەگرێت.

 

یەکەمین مۆبایلن لە جیهاندا کە پشتگیری لە دوو شێوازی بەکارهێنانی مانگی دەستکرد بکەن. بە مانایەکی دیکە، چیدیکە تەنها وەرگرتنی نامە نییە لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە، بەڵکو دەتوانیت نامەش بنێریت لە هەمان ڕێگەوە. هەروەها هەر سێ مۆدێلەکە بۆ ناوخۆی چین کار بە سیستەمی وەگەڕخەری HarmonyOS 3.1 دەکەن.

کامێرا! گرنگترین بەشی زنجیرەکە. هواوەی P60 کامێرای سەرەکی ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە بە پێکسڵی RYYB و تایبەتمەندی OIS، هەروەها کامێرای گۆشە فراوان بە هەمان تەکنیکی پێکسڵ و ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ و کۆتا کامێراش ڕوونی 12 مێگاپێکسڵە بە هەمان تەکنیکی پێکسڵ و 5 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ. دوو هەستەوەری Huawei P60 Pro ـیش هەمان شێوەیە، بەڵام کامێرای دووربینی بۆ زووم کردن ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە. هەروەها جۆری Art هەمان کامێرای سەرەکی جۆری ئاسایی و کامێرای دووربینی جۆری پرۆی هەیە، لەگەڵ ئەوەش کامێرای گۆشە فراوانەکەی ڕوونی 40 مێگاپێکسڵە. هەروەها کامێرای سێڵفی هەر سێ مۆدێلەکە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵە.

 

نرخەکان:

 

Huawei P60

128GB –  $657

256GB –  $730

512GB – $877

 

Huawei P60 Pro

256GB – $1,023

512GB – $1,170

 

Huawei P60 Art

512GB – $1,316

1TB – $1,609



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/UcgkazR
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە