بە فەرمی مۆبایلی Honor 70 Lite بە چیپسێتی +Snapdragon 480 و کامێرای 50 مێگاپێکسڵی نمایش کرا

 

ئۆنەر نوێترین مۆبایلی ئاست نزمی خۆی بە ناوی Honor 70 Lite نمایش کرد. ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجی لە جۆری TFT LCD بە ڕوونی +HD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت. کامێرای سێڵفی لە شێوەی نۆچی دڵۆپە بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ تێدا جێگیر کراوە و کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و 2 کامێرای 2 مێگاپێکسڵی بۆ ماکرۆ و قووڵی لە خۆ دەگرێت.

چیپسێتی +Snapdragon 480 لە خۆ دەگرێت و بە بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بەردەست دەبێت. هەروەها پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 22.5 وات لەسەر جێگیر کراوە و پەنجەمۆری لاتەنیشت و دەرچەی هێدفۆن جاکی هەیە

 

نرخی مۆبایلەکە لە بەریتانیا بریتی دەبێت لە 199.99 پاوەندی بەریتانی (244 دۆلاری ئەمریکی)



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/74RQOWP
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە