سامسۆنگ مۆبایلی Galaxy M54 وەکو وەشانی باشتر کراوی Galaxy A54 نمایش کرد

 

دوای ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوو سامسۆنگ مۆبایلی Galaxy A54 نمایش کرد، ئەمرۆ بە بێدەنگی وەشانێکی باشترکراوی مۆبایلەکەی لە ژێر ناوی Galaxy M54 لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نمایش کرد.

 

ڕوونمای مۆبایلەکە قەبارەی 6.7 ئینجا لەجۆری SuperAMOLED بە ڕوونی 1080*2400 پیکسڵ و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و ڕووپۆش کراوە بە پارێزەری Gorilla Glass 5. بە چیپسێتی Exynos 1380 بەهێز کراوە. بە ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 128 و 256 گێگابایت بەردەست دەبێت.

کامێرای سەرەکی دواوە بە ڕوونی 108 مێگاپیکسڵ بە لە خۆگرتنی تایبەتمەندی OIS و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپیکسڵ و 32 مێگاپیکسڵیش بۆ کامێرای سێڵفی.

 

پاترییەکەی بە قەبارەی 6000 مللی ئەمپێر / کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 25 وات لە خۆ دەگرێت.

 

تاکو ئێستا سامسۆنگ هیچ زانیارییەکی دەربارەی کاتی بەردەست بوون و نرخەکەی ڕانەگەیاندووە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/STV5Kys
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە