چۆنێتی هێنانی Data لە ڕێگەی وێنەوە بۆ ناو پرۆگرامی Microsoft Excel

 

تاوەکو ئێستا هەوڵت داوە زانیاری(دەیتا) لە سەرچاوەیەکی وەک وێنەوە بۆ نێو مایکرۆسۆفت ئێکسێڵ زیاد بکەیت بە شێوەیەکی هەڕەمەکی؟ دیدەنیت کردووە زانیارییەکان هەندێک جار بە شێوەی هەڵە زیاد دەبن بۆ نێو پرۆگرامەکە؟

ئێستا ڕێگایەکی نوێ و تەواو سەرکەوتوو فێربە بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە بە بێ هەڵە.

 

چۆنێتی زیاد کردنی زانیاری لە وێنەوە بۆ نێو پرۆگرامی Microsoft Excel:

 

1- دڵنیابەرەوە وێنەکە پێشووتر لە نێو کۆمپیوتەرەکەدا سەیڤ کراوە.

 

2- پرۆگرامی Microsoft Excel بکەوە و بڕۆ بەشی Data.

 

3- لە بەشی Get and Transform Data، بژاردەی From Picture هەڵبژێرە.

 

4- کرتە لە Picture from File بکە.

5- ئەو بەشەی کە وێنەکەی تێدا دانراوە لە کۆمپیوتەرەکەت هەڵبژێرە.

 

6- لە دەستە ڕاستەوە، داتاکە عەمبار دەکرێت بۆ نێو پرۆگرامەکە و کاتێک تەواو دەبێت زانیارییەکە دەردەکەوێت و دوو بژاردەی Review و Insert Data بەردەست دەبێت.

 

7- کاتێک هەموو شتێک تەواو بوو، کرتە لە Insert Data بکە یاخوود Review بکە بۆ دووبارە پیشاندان.

8- لە دوای ئەوەی کە Insert Data کرد، زانیارییەکان بە شێوەی ناو وێنەکە ڕاستەوخۆ زیاد دەبن بۆ نێو پرۆگرامی Microsoft Excel.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/mxZqJCb
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە