هەفتەی داهاتوو وەشانی نوێی ChatGPT بە توانای دروستکردنی ڤیدیۆوە بەردەست دەبێت

 

بۆتی زیرەکی ChatGPT بە یەکێک داهێنانە گەورەکانی ئەم دەیەیە دادەنرێت لە بواری تەکنەلۆژیادا، هەروەها زۆرێک لە کۆمپانیاکان لە ئێستادا سەرقاڵی ئەوەن لەگەڵ بەرهەمەکانی خۆیاندا تێهەڵکێشی بکەن. یەکێکیش لەو کۆمپانیایانە مایکرۆسۆفتە کە لەم دواییەدا وەبەرهێنانێکی درێژ خایەنی لە چات بۆتەکەدا کرد.

 

لەم دواییانەدا ڕەخنەگەلێکی زۆر ڕووبەڕووی مایکرۆسۆفت بوویەوە کە بزوێنەری گەڕانی Bing تێهەڵکێش کراوە لەگەڵ چات بۆتەکە، خاو بوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینیووە لە وەڵام دانەوەی پرسیارەکان.

 

مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند کە وەشانی چوارەمی چات بۆتەکە لە هەفتەی داهاتوودا بەردەست دەکرێت کە توانای هەیە ڤیدیۆ دروست بکات! بەڵی ڤیدیۆ.

 

وەشانە نوێیەکە زۆر پێشکەوتوو تر دەبێت، کە توانای دەبێت کارلێک لەگەڵ دەق، وێنە، دەنگ بکات. هەروەها یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی بریتی دەبێت لە دروستکردنی ڤیدیۆ. هەروەها توانای دەبێت بە شێوەیەکی خێراتر وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە، وەڵامەکانیش زیاتر وا دەربکەون کە نوسراوی مرۆڤ بن. بە زووترین کات هەموو تایبەتمەندییەکان لە بزوێنەری گەڕانی Bingـیش بەردەست دەبن.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/BThwIjO
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە