هواوەی تابلێتێک و مۆبایلێک و بیستۆکێکی نوێی نمایش کرد

 

 

سەر لە بەیانی ئەمرۆ هواوەی بۆنەیەکی بەست و تۆنێک بەرهەمی نمایش کرد، کۆتا سێ بەرهەمیشی بریتیی بوو لە بیستۆکێک و مۆبایلێک و تابلێتێک.

 

 Huawei Enjoy 60

مۆبایلێکی ئاست مام ناوەندە، ڕوونماکەی لە جۆری TFT LCD بە قەبارەی 6.75 ئینج و بەڕوونی +HD. پاترییەکەی قەبارەی 6000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 22.5 وات. کامێرای سەرەکی دواوەی بە ڕوونی 48 مێگاپیکسڵ و کار بە سیستەمی وەگەڕخەری Harmony OS 3.0 دەکات لە ناوخۆی چین. هواوەی ناوی چیپسێتەکەی ئاشکرا نەکردووە کە لەسەری جێگیر کراوە. نرخی دەستپێکی بریتییە لە 190 دۆلار.

Huawei MatePad 11 (2023)

 

بەهەمان شێوەی مۆبایلەکە ئەم تابلێتەش ئاست مام ناوەندە، ڕوونمایەک بە قەبارەی 11 ئینج لە خۆ دەگرێت لە جۆری LCD بە ڕوونی 2560 * 1600 پیکسڵ و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز. چیپسێتی Snapdragon 870 لەسەر جێگیر کراوە و بە سیستەمی وەگەڕخەری Harmony OS 3.1 کاردەکات لە ناوخۆیی چین، هەروەها پاترییەکەی قەبارەی 7250 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە. نرخی دەستپێکی تابلێتەکە 322 دۆلار دەبێت.

Huawei FreeBuds 5

 

کۆتا بەرهەمیش کە هواوەی نمایشی کرد بریتیی بوو لە بیستۆکێ Huawei FreeBuds 5، کە پشتگیری لە تایبەتمەندی L2HC و LDAC کە توانای دەبێت کار بە فایلی دەنگی Hi-Res بکات، هەروەها پشتگیری لە تایبەتمەندی Spatial Audio دەکات بۆ ئەو ئامێرانەی کە کار بە سیستەمی وەگەڕخەری Harmony OS 3.0 دەکەن و پشتگیری لە تایبەتمەندی لابەری ژاوە ژاو (ANC) و EQ دەکات. بەرگەی 5 کاتژمێر کار کردن دەگرێت و بە بەرگەکەوە 30 کاتژمێر. دەتوانرێت لە رێگەی USB-C و بارگاوی کەرەوەی بێ تەلەوە بارگاوی بکرێتەوە. خاوەن بڕوانامەی IP54 بۆ دژە پرژەی ئاو و خۆڵ و نرخی بریتی دەبێت لە 132 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/zgeHxfh
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە