وادەی نمایش کردنی باشترینەکانی هواوەی دیاری کرا

 

هواوەی بە فەرمی وادەی بەستنی کۆنگرەی داهاتووی کۆمپانیاکەی بۆ نمایش کردنی نوێترین مۆبایلە ئاست بەرزەکانی ئاشکرا کرد. چاوەڕوان دەکرێت لە بۆنەکەدا کە لە ڕۆژی 23ی ئەم مانگەدا بەڕێوە دەچێت هەر یەک لە زنجیرە مۆبایلی هواوەی P60 کە مۆبایلەکانی Huawei P60, P60 Pro, P60 Ultra دەگرێتەوە نمایش بکرێت، لەگەڵ مۆبایلی چەماوەی Huawei Mate X3.

زنجیرە مۆبایلی هواوەی P60 ئاست بەرز دەبێت و پێشبینی دەکرێت مۆدێلی ئاسایی زنجیرەکە چیپسێتی Snapdragon 8+ Gen 1 و مۆدێلی پرۆ و ئەڵترا چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 لەسەر جێگیر بکرێت. هەروەها وەک هەموو کاتێک چەند کامێرایەکی نایاب لە خۆ بگرێت لەگەڵ پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری و بارگاوی کەرەوەی وایەر و بێتەل.

هەرچی دەربارەی مۆبایلە چەماوەکەیە (Huawei Mate X3)، پێشبینی دەکرێت چیپسێتی Snapdragon 8+ Gen 1 لەسەر جێگیر بکرێت و ڕوونی ڕوونمای سەرەکی 2K بێت. وە پێشبینی دەکرێت کار بە سیستەمی وەگەڕخەر Harmony بکات و پشتگیری لە پەیوەندی مانگی دەستکردیش بکات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/LThi2H0
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە