بە فەرمی مۆبایلی Xiaomi 13 Lite بە چیپسێتی Snapdragon 7 Gen 1 و زیاترەوە نمایش کرا

 

شاومی بەشداری کرد لە کۆنگرەی MWC 2023 و زنجیرە مۆبایلی شاومی 13ی لەسەر ئاستی جیهان نمایش کرد، لە نێویشیاندا مۆبایلی شاومی 13 لایت. ئەم مۆدێلە نوێیە چیپسێتی Snapdragon 7 Gen 1 لەسەر جێگیر کراوە کە یەکێکە لە باشترین چیپسێتەکانی ئاستی ناوەند (نزیک ئاست بەرز) بۆ مۆبایلەکانی ئەندرۆید.

شاومی جۆری ڕام و بیرگەی نوێ نەکردۆتەوە و جۆری ڕامی LPDDR4x و بیرگەی UFS 2.2ی لەسەر جێگیر کردووە، هەروەها بە بژاردەی بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەستی دەکات. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری Sony IMX766، کە هەستەوەری مۆبایلە ئاست بەرزەکانە. هەروەها کامێرای دووەم گۆشە فراوانە بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ.

 

کامێرای سێڵفی ئەم جارەیان جیاوازە! هاوڕێی هەیە! کامێرای سەرەکی 32 مێگاپێکسڵە و کامێرای قووڵیش بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت. لەسەر باسی ڕوونما، مۆبایلەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.55 ئینجی چەماوە لە جۆری AMOLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت، هەروەها پشتگیری Dolby Vision و +HDR10 دەکات و بڕوانامەی IP53 بۆ دژە پرژەی ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە.

پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات لە خۆ دەگرێت و کێشی تەنها 171 گرامە.

 

نرخی مۆبایلەکە بۆ ئەورووپا دەست پێ دەکات لە 499 یۆرۆ(526 دۆلار) و بە ڕەنگەکانی شین و پەمەیی و ڕەش بەردەست دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/fV4R8bJ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە