بە فەرمی ڕیەلمی دوای چەندین هەواڵی دزەپێکراو و پێشبینی کراو مۆبایلی Realme GT Neo 5 بۆ بازاڕەکانی وڵاتی چین نمایش کرد.
لە پاڵ کامێرای مۆبایلەکەدا چوارچێوەیەکی ڕوون بە ڕووناکییەکی LED ـەوە لە خۆ دەگرێت، ئەم چوارچێوەیە ڕوونە و پشتەوەی دیارە کە چیپسێتی +Snapdragon 8 Gen 1 لەسەر جێگیر کراوە و چوارچێوەکە تەنها بۆ جوانی و پیشاندانی چیپسێتەکەیە.
مۆبایلەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.74 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی 1.5K و تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتز لە خۆ دەگرێت.
وەک لە سەرەوەشدا ئاماژەمان پێدا، چیپسێتی Snapdragon 8+ Gen 1 لەسەر جێگیر کراوە و جۆری ڕامەکەی لە جۆری LPDDR5X و بیرگەکەی لە جۆری UFS 3.1 ـە.
مۆبایلەکە بە دوو مۆدێلی بارگاوی کەرەوە و قەبارەی پاتری بەردەست دەبێت، یەکەمیان بە پاتری قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری و بارگاوی کەرەوەی 120 وات، دووەمیان بە پاتری قەبارە 4,600 مللی ئەمپێر/کاتژمێری و بارگاوی کەرەوەی 240 وات، کە ئەمیان خێراترین بارگاوی کەرەوەی جیهانە تاوەکو ئێستا بوونی هەبووبێت، بە پێی وتەی ڕیەلمیش بێت توانای هەیە پاتری مۆبایلەکە تاوەکو 20% لە ماوەی 80 چرکەدا بارگاوی بکاتەوە.
کامێرای سەرەکی دواوەی مۆبایلەکە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری IMX890 و پشتگیری کردن لە OIS، هەروەها کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی مێگاپێکسڵە.
نرخەکان:
جۆری 150 وات:
8GB + 256GB – $368
12GB + 256GB – $398
16GB + 256GB – $427
جۆری 240 وات:
16GB + 256GB – $470
16GB + 1TB – $515
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/93iCg8h
via IFTTT