بە فەرمی زنجیرە مۆبایلی Poco X5 نمایش کرا

 

ئەمرۆ پۆکۆ بۆنەیەکی لە ژێر ناونیشانی The secret to win بەست کە تیایدا زنجیرە مۆبایلی Poco X5 نمایش کرد، کە پێکدێن لە Poco X5 و Poco X5 Pro.

 

سەرەتا باسی جۆری ئاسایی دەکەم، مۆبایلی Poco X5 ڕوونمایەکی 6.67 ئینجی لەجۆری AMOLED و بەڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 240 هێرنز لەخۆدەگرێت و بە پارێزەری Gorilla Glass 3 ڕووپۆش کراو.

 

چیپسێتی Snapdragon 695 بە قەبارەی 6 نانۆمەتر لەسەر جێگیرکراوە، لە بەشی پشتەوە مۆبایلەکە سێ کامێرا لەخۆدەگرێت، کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 48 مێگاپیکسڵ و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپیکسڵ. هەروەها کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 13 مێگاپیکسڵ. پاترییەکی 5000 مللی ئەمپێر / کاتژمێری لەخۆدەگرێت بە بارگاوی کەرەوەی 33 وات کە توانای هەیە تەواوی پاترییەکە لە ماوەی 68 خولەک بارگاوی بکاتەوە و خاوەندارێتی لە بڕوانامەی IP53 دەکات.

نرخی مۆبایلەکە 249 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و نرخی 299 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت.

 

 

هەرچی برا گەورەکەیە Poco X5 Pro، ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لەجۆری Flow AMOLED بەڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 240 هێرتز لە خۆدەگرێت و بە پارێزەری Gorilla Glass 5 ڕووپۆش کراو.

 

چیپسێتی Snapdragon 778G 5G لەسەر جێگیر کراوە. لە بەشی پشتەوە مۆبایلەکە سێ کامێرا لەخۆدەگرێت، کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 108 مێگاپیکسڵ توانای هەیە بە ڕوونی 4K ڤیدیۆ تۆمار بکات، کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپیکسڵ، هەروەها کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 13 مێگاپیکسڵ.

پاترییەکەی قەبارەی 5000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات کە توانای هەیە تەواوی پاترییەکە لە ماوەی 46 خولەک بارگاوی بکاتەوە و خاوەندارێتی لە بڕوانامەی IP53 دەکات.

نرخی مۆبایلەکە 299 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و نرخی 349 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/S3FGEyQ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە