بە فەرمی مۆبایلی Poco C55 نمایش کرا

 

بە فەرمی براندی پۆکۆ نوێترین مۆدێلی لە زنجیرەی C کە زنجیرەیەکی ئاست نزمە ڕاگەیاند. مۆبایلەکە نرخی 115 دۆلارە. ڕوونمایەکی قەبارە 6.71 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی +HD لە خۆ دەگرێت کە نۆچێکی لە شێوەی دڵۆپە لەسەر جێگیر کراوە و کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ لە ناو دانراوە.

 

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی لە خۆ دەگرێت. هەروەها چیپسێتی MediaTek Helio G85 لەسەر جێگیر کراوە و پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێر بە بارگاوی کەرەوەی 10 وات لە خۆ دەگرێت.

بە نرخی 115 دۆلار بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایتە و نرخی 133 بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بەردەست دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/1Eo4ze6
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە