یەکەمین ئۆتۆمبێلی کارەبایی نەوەی داهاتووی تۆیۆتا Lexus دەبێت

 

بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تۆیۆتا ڕاگەیاند یەکەمین ئۆتۆمبێلی کارەبایی نەوەی داهاتووی (Next gen) کۆمپانیاکە لە براندی Lexus دەبێت و لە ساڵی 2026 ڕادەگەیەنرێت.

 

لەگەڵ ئەوەشدا تۆیۆتا ئێستا سەرقاڵی فراوانتر کردنی بەرهەمی نەوەی ئێستای ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانە، وەک ئۆتۆمبێلی کارەبایی bZ4X و Subaru Solterra و RZ 450e SUV و هتد…

 

کۆجی ساتۆ، بەڕێوبەری ئێستای براندی Lexus کە وا بڕیارە لە ڕۆژی 1ی مانگی 4ی ئەمساڵ جێگای Akio Toyoda سەرۆک و بەڕێوبەری جێبەجێکاری تۆیۆتا بگرێتەوە، لە میانەی کۆنگرەیەکدا ڕایگەیاند گرنگترین تایبەتمەندی نەوەی داهاتووی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان بریتی دەبێت لە پاتری نوێ و نەوەی داهاتووی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان پەرەپێدەدەین لە ژێر سەرپەرشتی تیمە نوێیەکەدا کە وا بڕیارە لە دوای مانگی نیسان دەستبەکار بن.

 

هەروەها کۆجی ساتۆ وتی ” ئێمە دەمانەوێت لەگەڵ کڕیاران لە سەرانسەری جیهاندا هاوسەنگ بمێنینەوە و بژاردەی هەمە چەشن پێشکەش بکەین”.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/uwOcE0x
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە