بە فەرمی زنجیرە مۆبایلی Honor Magic 5 نمایش کرا

 

ئۆنەر لە پاڵ بەردەست خستنی مۆبایلە چەماوەکەی، نوێترین زنجیرە مۆبایلیشی بە ناوی Honor Magic 5 نمایش کرد.

 

Honor Magic 5Pro

 

لەگەڵ نمایش کردنی، ڕاستەوخۆ پێشەنگی باشترین کامێرای مۆبایلە زیرەکەکانی پێدرا لە لایەن پێگەی DxOMark ـەوە. کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە هاوێنەیەکی دەستکاری کراوی 1/1.12، هەروەها لە خۆ گرتنی تایبەتمەندی OIS. هەروەها کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ و کامێرای دووربینی بە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، کە توانای هەیە 100 هێندە نزیککردنەوە لە جۆری دیجیتاڵ ئەنجام بدات. هەروەها هەستەوەری سێ دووری ToF ـیش لە خۆ دەگرێت.

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.71 ئینجی لە جۆری OLED بە پانێڵی LTPO و بە ڕوونی 1,312 * 2,848 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت. هەروەها ڕووناکی دەگاتە 1,800 نیت و لە سەرەوەی دوو کامێرا لە خۆ دەگرێت کە یەکێکیان ڕوونی 12 مێگاپێکسڵە و سەرەکییە و ئەوی تر هەستەوەری سێ دووریە.

 

چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 لەسەر جێگیر کراوە و جۆری بیرگەی لە جۆری UFS 4.0 و جۆری ڕامی LPDDR5x ـە، هەروەها پاترییەکی قەبارە 5,100 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 66 وات لە ڕێگەی وایەر و 50 وات لە ڕێگەی بێتەلەوە دەکات.

 

Honor Magic 5

 

هاوشێوەی جۆری پرۆیە تەنها چەند جیاوازییەکی هەیە، ڕوونمایەکی بچووکتری هەیە بە قەبارەی 6.73 ئینج و ڕووناکی کەم کراوەتەوە تاوەکو 1,600 نیت.

 

هەروەها کامێرای سەرەکی 54 مێگاپێکسڵ و کامێرای گۆشە فراوان 50 مێگاپێکسڵ و کامێرای تێلەفۆتۆ 32 مێگاپێکسڵە.

هەمان جۆری چیپسێت لە خۆ دەگرێت و بە بژاردەی ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت بەردەست دەبێت. هەمان قەبارەی پاتری و بارگاوی کەرەوەی وایەری لەسەر جێگیر کراوە بەڵام پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی بێتەل ناکات.

 

جۆری پرۆ بۆ ئەورووپا تەنها بە بژاردەی ڕامی 12 گێگابایت و بیرگەی 512 گێگابایت بەردەست دەبێت بە نرخی 1,200 یۆرۆ (1,270 دۆلار)، جۆری ئاسایی نرخی 900 یۆرۆ (950 دۆلارە) بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/I3vZpP7
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە