زنجیرە مۆبایلی Galaxy S23 نمایشکرا. هەموو شتێک لێرەوە بخوێنەوە. (ئەم بابەتە نوێ دەکرێتەوە)

ئەمڕۆ سامسۆنگ لە کۆنگرەی Unpacked 2023 پەردەی لەسەر نوێترین بەرهەمەکانی خۆی لادا. لەناویاندا بریتی بوو لە زنجیرە مۆبایلی Galaxy S23، کە پێکدێن لە Galaxy S23, 23 Plus, S23 Ultra.

ئەم زنجیرەیە خاوەن کامێرایەکی نایابن بە جۆرێک تەواوی کۆنگرەکەش بە گالەکسی ئێس ٢٣ ئەڵترا تۆماردەکرا. لە ڕووی دۆخی شەو و نەرمەواڵە و هەروەها خۆگونجاندنی پیکسڵەکان بۆ کاتە جیاوازەکان لە گالەکسی ئێس ٢٣ ئەڵترا زۆر نایابتر کراوە. هەروەک ئەم زنجیرەیە خاوەن چوستییەکی نایابن بە جۆرێک چاوەڕوانییەکان تێدەپەڕێنێت.

مۆبایلی Galaxy S23 Ultra

زنجیرە مۆبایلی گالەکسی خاوەن کامێرایەکی نایابە. بەم شێوەیەی خوارەوە:

مۆبایلی Galaxy S23 Ultra:

کامێرای پێشەوە: ١٢ مێگاپیکسڵ

کامێرای پشتەوە: ١٢ مێگاپیکسڵ زۆر گۆشە فراوان + ٢٠٠ مێگاپیکسڵ هاوێنەی سەرەکی + ١٠ مێگاپیکسڵ هەستەوەری تێلەفۆتۆ.

کامێراکانی توانای ١٠٠ جار نزیککردنەوەیان هەیە. هەروەها توانای تۆماری ڤیدیۆیی 4k تا ٦٠ فرەیم لە چرکەیەکدا هەیە و هەروەها 8k تاوەکو ٣٠ فرەیم لە چرکەیەکدا. ئەمە و بوونی تایبەتمەندی VDIS و OIS بۆ جێگیرکردنی لەرزین. هەروەها کامێراکانی بە ژیری دەستکرد بەهێزکراون بۆ باشترکردنی وێنەکانت لە دۆخە جیاوازەکاندا.

مۆبایلی Galaxy S23 و S23 Plus

کامێرای پێشەوە: ١٢ مێگاپیکسڵ

کامێرای پشتەوە: ١٢ مێگاپیکسڵ زۆر گۆشە فراوان +  50 مێگاپیکسڵ هاوێنەی سەرەکی + ١٠ مێگاپیکسڵ هەستەوەری تێلەفۆتۆ.

کامێراکانی توانای ٣٠ جار نزیککردنەوەیان هەیە. هەروەها توانای تۆماری ڤیدیۆیی 4k تا ٦٠ فرەیم لە چرکەیەکدا هەیە و هەروەها 8k تاوەکو ٣٠ فرەیم لە چرکەیەکدا. ئەمە و بوونی تایبەتمەندی VDIS و OIS بۆ جێگیرکردنی لەرزین. هەروەها کامێراکانی بە ژیری دەستکرد بەهێزکراون بۆ باشترکردنی وێنەکانت لە دۆخە جیاوازەکاندا.

زنجیرەی گالەکسی S23 بە چیپی Snapdragon 8 Gen 2 For Galaxy بەهێزکراون کە بەتەواوی گونجێندراوە و لە ئاستێکی باڵا کارەکانی خۆی دەکات.

ڕوونمای Galaxy S23 Ultra بریتییە لە ٦.٨ ئینج و لە جۆری ئۆلێدە بە تێکڕای نوێبوونەوەی ١٢٠ هێرتز و ڕوونی 1440p. لە ڕووی پێشەوە و پشتەوەی Gorilla Glass Victus 2 بەکارهاتووە کە بەهێزترینە لە ئێستادا.

پاتری گالەکسی ٥٠٠٠ مێگاپیکسڵە و خێرا بارگاویکردنەوەی تاوەکو ٤٥ واتە و لە ٣٠ خولەکدا دەگاتە ٦٥%.

لە ڕووی بیرگەوە Galaxy S23 Ultra بژاردەی ٢٥٦ گێگابایت و ٥١٢ گێگابایت و ١ تێرابایتی دەبێت. سەبارەت بە ڕام، بژاردەی ٨ و ١٢ گێگابایتی دەبێت.

سەبارەت بە نرخ، بەم شێوەیە دەبێت:

Galaxy S23 Ultra – نرخی دەستپێکی ١١٩٩ دۆلار دەبێت.

Galaxy S23 Plus – نرخی دەستپێکی ٩٩٩ دۆلار دەبێت.

Galaxy S23 – نرخی دەستپێکی ٧٩٩ دۆلار دەبێت.

 

ئەم بابەتە لە نوێکردنەوەدایە…



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/yaHmFlh
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە