بە فەرمی سامسۆنگ Galaxy Book 3 Ultraی نمایش کرد

 

بە فەرمی کۆمپانیای سامسۆنگ یەکەمین لاپتۆپی ئاست بەرزی خۆی نمایش کرد. لاپتۆپەکە ناوی Galaxy Book3 Ultra ـیە و چەندین تایبەتمەندی ناوازە لە خۆ دەگرێت!

 

بە زنجیرە پرۆسێسەرەکانی نەوەی سیانزەیەمی ئێنتێڵ Core i7 و Core i9 بەردەست دەبێت، لە زنجیرەی H کە نیشانەیە بۆ High Performance (چووستی بەرز)، هەروەها بە گرافیک کاردی GeForce RTX 4070 Laptop GPU وە RTX 4050 بەردەست دەبێت.

بژاردەی بیرگەی تاوەکو 1 گێگابایت لە جۆری SSD بەردەست دەبێت لەگەڵ بژاردەی ڕامی 32 گێگابایت، یەکێکی دیکە لە شتە نایابەکان ئەوەیە قەبارەی ڕوونماکەی 16 ئینجە، لە جۆری Dynamic AMOLED 2X کە ڕوونی 3K ـیە و ڕووناکی تاوەکو 400 نیتە، هەروەها تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە.

وێبکامێکی بە ڕوونی 1080 پێکسڵ لەسەر جێگیر کراوە و دەرچەی Thunderbolt 4, USB Type-A, HDMI, headphone jack لە خۆ دەگرێت. نرخی دەستپێکی لاپتۆپەکە لە ئەمریکا بریتییە لە 2,399 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/YjgqzHN
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە