لە ماوەی چەندێکدا دەبێت #ثێرمەڵ پەیستی #لاپتۆپەکانمان بگۆڕین؟

 


لە ماوەی چەندێکدا دەبێت #ثێرمەڵ پەیستی #لاپتۆپەکانمان بگۆڕین؟


ثێرمەڵ پەیست یاخود هەویری گەرمی یەکێکە لە بەشە گرنگەکانی هەر لاپتۆپێک لەبەرئەوەی پرۆسێسەرو گرافیک کاردی لاپتۆپەکانمان دەپارێزێت لە زۆر گەرم بوون کە بۆی هەیە ببێتە هۆکاری چەندین کێشەی جددی. هەرچۆنێک بێت لەوانەیە هەموو شتێک نەزانی دەربارەی ئەم مادەیە کە پێوستە بیزانیت لە ناویاندا کە ئایا لە ماوەی چەندێکدا دەبێت ثێرمەڵ پەیست بگۆردرێت.


دەبێت ثێرمەڵ پەیستی لاپتۆپەکانمان بگۆڕین دوو ساڵ یان سێ ساڵ جارێک یاخود هەرکاتێک زانیمان کە ثێرمەڵ پەیستەکە وشک بووەتەوە و بەسەر چووە یاخود هەستمان بە ئاماژەی زۆر گەرم بوونی پرۆسێسەرەکەمان کرد.


ئەو ئاماژانە چین کە دەبێت ثێرمەڵ پەیستی لاپتۆپەکەت بگۆڕیت و تازەی بکەیتەوە؟

لەبەرئەوەی چەندین هۆکار کاریگەری دەکاتە سەر ئەوەی بۆ ماوەی چەندێک ثێرمەڵ پەیست دەمێنێتەوە قورسە کە کاتێکی دیاری کراو یاخود دەقیق دەستنیشان بکەین بۆ گۆڕینی. بەڵام هەرچۆنێک بێت یاسایەکی گشتی هەیە ئەویش ئەوەیە کە پاش تێپەڕبوونی چەند ساڵێک پێدەچێت کاتی بێت وە لەگەڵیشیدا دەکەوێتە سەر ئەوەی تۆ چۆن لاپتۆپەکەت بەکار دەهێنیت بۆ نمونە یاری یاخود رێندەر یاخود بۆ کاری ئاسای رۆژانە و ئۆفیس بەکاری دەهێنیت.


- ثێرمەڵ پەیستی کۆن پێدەچێت بڵقی هەوا جێبهێڵێت کە دەبێتە کەمکردنەوەی چوستی گواستنەوەی گەرمی.

- ئەگەر تێبینی ئەوە بکەیت کە زۆربەی جار پرۆسێسەری لاپتۆپکەت بە خێرای گەرمی بەرز دەبێتەوە، کە ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی ثێرمەڵ پەیستی لاپتۆپەکەت کاری خۆی ناکات و کاتی گۆڕینی هاتووە. 


ئەم فاکتەرانەی خوارەوە هۆکار دەبێت لەوەی کە بۆ ماوەی چەندێک ثێرمەڵ پەیستی لاپتۆپەکەت بەرگە دەگرێت.

- تا چ ئاستێک گەرمی پرۆسێسەرەکەت بەرز دەبێتەوەو چەندێک دووبارە دەبێتەوە لەو پلە بەرزییەدا.

- براندو جۆری پەیستەکەت

- وە هەوا گۆڕکێی لاپتۆپەکەت بۆ نموونە بەکارهێنانی پادی فێنککردنەوە

- پیس بوونی پانکەکانی لاپتۆپەکەت و بەشی ناوەوەی کە رێگری دەکات لە ئاڵوگۆڕی هەوا.


ثێرمەڵ پەیست چۆن کار دەکات

ثێرمەڵ پەیست کار دەکات بەهۆی گواستنەوەی گەرمی لە پرۆسێسەری لاپتۆپەکەتەوە بۆ هیت سینکی سەر پرۆسێسەرەکە و رێگری کردن لە زۆر گەرم بوونی پرۆسێسەرەکە. پەیستەکە یاخود هەویرەکە ئەو کەلێن و نارێکیانەی نێوان پرۆسێسەر و هیت سینکەکە پڕ دەکاتەوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی گواستنەوەی گەرمی.

سەرنج: هیت سینک ئەو پارچەیە کە لە کانزای مس یاخود کانزی تر دروست کراوەو دادەبەزێتە سەر پرۆسێسەر و بەستراوەتەوە بە چەن پانکەیەکەوە.

هیت سینک روویەکی سافی هەیە بۆی بلکێت بە سەر پرۆسێسەرەکەوە بەڵام ئەم رووە سافە لە بنەڕەتدا نارێکەو چاڵ و چۆڵی تێدایە بە شێوەی زۆر ورد کە بە چاوی ئاسای ناتوانرێت ببینرێت، کە ئەمەش رێگە دەدات بە کۆبوونەوەی هەواو وا دەکات ئەو گەرمییەی کە پرۆسێسەرەکە دروستی دەکات بە شێوەیەکی پێویست نەگوێزرێتەوە بۆی و لە ئەنجامدا کێشەی زۆر گەرم بوون دروست دەبێت لەبەر ئەوەی هەوا گەریەرێکی باش نییە.


ثێرمەڵ پەیست سێ جۆری هەیە:

1- لەسەر بنەمای کانز: ئەم جۆرە هەویرە تەنۆلکەی کانزایی تیدایە، بەزۆری ئەلەمنیۆم و زیو. ئەم جۆرە کاریگەرترینیانە لە کەم کردنەوەی پلەی گەرمی. لە ئەگەری رژانیدا بەسەر بۆردی سەرەکیدا ئەوە شۆرتی کارەبایی دروست دەکات و زیان دەگەیەنێت.

2- لەسەر بنەمای سیرامیک: ئەم جۆرە تۆزی سیرامیکی تێدایە. بە زۆری لە ئۆکسایدی ئەلمنیۆم و زینک دروست دەکرێت. ئەم جۆرە بەراورد بە جۆری یەکەم گران نییە و نابێتەوە هۆی زیانی ئەلکترۆنی لە ئەگەری رژانیدا بەڵام لە جۆری سەرەوە ئاستی نزمترە لە کەم کردنەوەی گەرمی.

3- لەسەر بنەمای کاربۆن: ئەم جۆرەیان تەنۆلکەی کاربۆن و ماددەکانی تری تێدایە وە ئۆکسایدی گرافاین. ئەم جۆرەیان کارەبا نەگەیەنەرەو زیانی نییە وە لە رووی ئاستەوە لە جۆری دووەم باشترە.


کۆمپیوتەر چ لاپتۆپ یان دێسک تۆپ بەبێ ثێرمەڵ پەیست کار دەکات، وە بەشێک لە خەڵکی بە شێوازێکی هەڵە باوەڕیان وایە کە بەشێکی کاریگەر نییە! هەرچۆنێک بێت کۆمپیوتەر بە بێ بوونی ثێرمەڵ پەیست پرۆسێسەرەکەی زۆر گەرم دەبێت و دەبێتە هۆی ئەم کێشانەی خوارەوە:

- بلو سکرین یاخود شین بوونی شاشە کە لەم حاڵەتەدا کۆمپیوتەر ریستارت دەبێتەوە و شاشەکە شین دەبێت و ئاگادارت دەکاتەوە لە کێشەی جدی.

- کراش کردنی پرۆگرامەکان

- زیان گەیاندن بە پارچەکانی کۆپیوتەر و لەکار خستنیان

- خاو بوونەوەی سیستەم

- ریستارت بوونەوە بە شێوەیەکی خودکار و بە بەردەوامی

- فریز کردنی سیستەم

- بەرز بوونەوەی دەنگی پانکەکانی لاپتۆپەکەت

- لەکار خستنی بۆردی سەرەکی کۆمپیوتەرەکەت


لە کۆتایدا دەڵێین گۆڕین و تازەکردنەوەی ثێرمەڵ پەیستی لاپتۆپەکەت کارێکی گرنگە بۆ دوور بوون لە کێشەو مانەوەی لاپتۆپەکەت لە بارێکی باشدا. وە ئەم شتانەی باسمان کرد بەهەمان شێوە گرافیک کاردی لاپتۆپەکەت دەگرێتەوەو دەچەسپێت بەسەری دا.


لە ئایندە بە شێوازێکی زۆر رێک و پێک و بەکارهێنانی ثێرمەڵ پەیستی کواڵیتی بەرز دەتوانین لاپتۆپەکەت پاک بکەینەوەو ثێرمەڵ پەیستەکەشت بۆ تازە بکەینەوە بە نرخێکی گونجاو.

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە