5 ڕێنمایی گرنگ بۆ خۆپاراستن لە هێرشی ئەلیکترۆنی (هاککردن)

بە پێی ئەوەی کە تەکنەلۆژیا تەواوی ژیانمانی تەنیوە و زۆرترین هێرشی ئەلکترۆنی ڕوودەدات، بە گرنگم زازنی چەند ڕێنماییەکتان بۆ ڕوون بکەمەوە بە هیوای ئەوەی یارمەتیتان بدات زانیارییەکانتان لە هاککەرەکان بپارێزن. لێرەدا چەند هەنگاوێکی سادە دەخەینەڕوو کە دەتوانیت بیگریتە بەر:

١- بەکارهێنانی وشەی نهێنی بەهێز:

دڵنیابە وشەی نهێنیەکانت درێژن و تێکەڵەیەک لە پیت و ژمارە و هێماکانی تێدایە. زانیاری وەها بەکارمەهێنە کە ئاسان بێت بۆ پێشبینیکردن، وەک ناو یان ناونیشانەکەت. بۆ هەر یەکێک لە هەژمارەکانت (ئەکاونتەکانت) وشەی نهێنی جیاواز بەکاربهێنە.

٢- چالاککردنی تایبەتمەندی (Two factor authentication):

ئەمە ئاستێکی بەرزتری ئاسایشە کە داوای پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەکەت دەکات بە کۆدێک کە بۆ مۆبایلەکەت دەنێردرێت، جگە لە وشەی نهێنی. زۆرێک لە خزمەتگوزارییە ئۆنلاینەکان ئەم بژاردەیە پێشکەش دەکەن، و ڕێگەیەکی زۆر باشە بۆ ئەوەی زانیارییەکانتان بە سەلامەتی بمێننەوە.

٣- نەرمەواڵەکانتان (سیستەم و ئەپەکانتان) نوێ بکەنەوە (Update):

نوێکردنەوەی نەرمەواڵەکان زۆر جار چاککردنی کێشە ئاسایشییەکان لەخۆدەگرن کە ئەگەر ئەم نوێکرنەوانە نەکەیت لەوانەیە هاککەرەکان بتوانن ئاسانتر هێرشت بکەنەسەر. دڵنیابە کە بەردەوام سیستەمی وەگەڕخەر و وێبگەڕ و نەرمەواڵەکانی تر نوێ بکەیتەوە بۆ ئەوەی پارێزراو بمێنیتەوە.

٤- ئاگاداری فێڵەکان بە بەتایبەت فیڵەکانی ناسراو بە ڕاوکردن (Phishing):

فێڵەکانی فیشینگ بریتین لە ئیمەیڵ یان نامەی ساختە (Scam) کە وا دیارە لە سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوەوە هاتوون، بەڵام لە ڕاستیدا هەوڵی دزینی زانیاریەکانت دەدەن. وەڵامی ئەو ئیمەیڵ یان پەیامانە مەدەرەوە کە دەستپێشخەریت نەکردووە یان خوودی خۆت دەستت نەکردووە بە پەیوەندیکردن پێیانەوە، هەروەها هیچ زانیارییەکی هەستیار مەدە بە دەستەوە.

هەندێک جار ئەو پەڕە و بەستەرانەی دەیکەیتەوە هاوشێوەی بابەتە ئۆرجیناڵەکە درووست کراونەتەوە، بۆ نموونە لینکێکی ساختە هاوشێوەی پەڕەی چوونەژوورەوەی فەیسبووک دروست دەکرێت و کاتێک دەتەوێت بچیتە ژوورەوە زانیارییەکانت دەست ئەو کەسانە دەکەون کە هێرشەکە یان پەڕە ساختەکەیان درووست کردوە.

٥- ئاگاداری ئەوەبە خەڵکانێک لە ڕێگەی Social engineering فێڵت لێ نەکەن

هونەری Social engineering چییە؟ ئەمە هونەرێکە هەندێک خەڵک بەکاریدەهێنن بۆ فێڵکردن لە خەڵکانێک، بەتایبەت کە نەشارەزا بن لە تەکنەلۆژیا و وریا نەبن. ئەم کەسانە پەیوەندی تەلەفۆنی بە کەسی بەرامبەرەوە دەکەن کە دەیانەوێت هاکی بکەن و لە پەیوەندیەکەدا دەڵێن پیرۆزە تۆ براوەی فڵان خەڵاتیت، پاشان دەڵێت بەڵام بۆ ئەوەی ئەم خەڵاتەت بۆ بنێرین کۆدێک بۆ مۆبایلەکەت هاتووە پێویستە بۆمان بنێریت، هەرکاتێک کۆدەکەت پێدان، ئەوا خێرا هەژمارەکەت دەکەنەوە لەلای خۆیان و لەدەستی تۆ نامێنێت. بۆیە وریابە بەهیچ شێوەیەک کۆد مەدە کەسێک تا نەزانی چ باسە و داوای چیت لێ دەکەن.

پێم وایە بە جێبەجێکردنی ئەم ئامۆژگاریانە، دەتوانیت زانیارییەکانت لە هاککەرەکانت بپارێزیت. ئاگاداربە و مەترسە و داوای یارمەتی بکە ئەگەر دڵنیا نەبوویت لە بابەتێک.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/iM306oz
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە